گروپە فەلەستینیەکان هۆشداری بەپەلە سەبارەت بە میکانیزمی یارمەتی و برسێتی لە غەززە دەدەن

گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین میکانیزمی دابەشکردنی یارمەتییەکانی ئەمریکایان بە "تەڵەی مەرگ" وەسف کرد و ڕایانگەیاند کە لانیکەم هەزار بارهەڵگری هاوکاری لە غەززە پێویستن. داواشیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد کە بەپەلە هەنگاو بنێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی برسێتی و داڕمانی سیستەمی چاودێری تەندروستی.
گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین ڕایانگەیاندووە کە میکانیزمی دابەشکردنی یارمەتییەکان کە لەلایەن ئەمریکاوە جێبەجێ کراوە، بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی، هەروەها بووەتە "تەڵەی مەرگ."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە کەرتی غەززە بەپەلە پێویستی بە لانیکەم هەزار بارهەڵگری یارمەتی هەیە لە هەلومەرجی ئێستادا.
ئەو گروپانە داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەکە کردووە کە بە فەرمی غەززە لە "قۆناغی برسێتی"دا ڕابگەیەنن و بەو پێیەش پلانی هاوکاریی فریاگوزاری چالاک بکەن.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاڕاستەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کراوە و داوایانکردووە سیستمی چاودێری تەندروستی ڕوخاو لە غەززە کارابکرێتەوە و پێداویستییە پزیشکییەکان بەخێرایی بگەیەنرێت و دەرفەتی چارەسەریش بۆ دابین بکرێت.
گروپەکانی خۆڕاگری داوایان لە خەڵکی جیهان کرد کە هەنگاو بنێن و خوازیاری خۆپیشاندانی جەماوەری لە دژی "رژێمی سەهیۆنی" و باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا بوون، بەمەش فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی هەم هێرشەکان و هەم برسێتیەکە زیاتر بکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری دەلهی وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی ڕوخانی دیوارێک ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان بە توندی ئیدانەی پلانی رژێمی داگیرکەر بۆ داگیرکردنی تەواوی غەززە کرد.
پۆلیسی ئەفغانستان ٩ تۆن مادەی هۆشبەری لەناوبرد و ١٠٠ کەسی لە باشووری ئەفغانستان دەستبەسەر کرد.
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە پایتەختی هیندستان و دەوروبەری، ڕێگاوبانەکان لافاویان گرتووە و زیاتر لە ١٨٠ گەشتی ئاسمانیش دواکەوتووە.