بارانبارینی بەخوڕ لە هیندستان: زیاتر لە ١٨٠ گەشتی ئاسمانی دواکەوت

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە پایتەختی هیندستان و دەوروبەری، ڕێگاوبانەکان لافاویان گرتووە و زیاتر لە ١٨٠ گەشتی ئاسمانیش دواکەوتووە.
بەرپرسانی هیندستان رایانگەیاند، بارانبارینی بەخوڕ زۆرێک لە ڕێگاوبانەکان و ناوچەکانی دەهلی پایتەختی هیندستان و دەوروبەری ژێرئاوکەوتووە و هەروەها کاریگەری لەسەر هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان هەبووە.
هەروەها بارانبارینی بەخوڕ کاریگەری لەسەر ئۆپڕاسیۆنەکانی گەشتە ئاسمانییەکانیش هەبووە، بەگوێرەی زانیارییەکان زیاتر لە ١٨٠ گەشتە ئاسمانییەکان دواکەوتوون و چوار گەشتیان هەڵوەشێنراوەتەوە.
زۆرێک لە ئەندەرپاس و ڕێگا سەرەکییەکان لافاویان لێ کەوتووە و گەشتیاران ڕووبەڕووی دواکەوتنی درێژخایەن بوونەتەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی بەدواداچوونی گەشتەکانی فلایترادار، لانیکەم ١٨٢ گەشت لە فڕۆکەخانەی دەهلی دواکەوتووە. هەروەها لانیکەم ٣٠ گەشت لە کاتی گەیشتنیان بە دەهلی دواکەوتووە.
فڕۆکەخانەی دەهلی و زۆرێک لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ئامۆژگاری سەرنشینەکانیان کردووە کە پێش ئەوەی بەرەو فڕۆکەخانەکە بڕۆن، دۆخی گەشتەکانیان بزانن.
هۆشداریی بارانبارینی زۆر بەخوڕ لەگەڵ ڕەشەبا بۆ ئەو ناوچانەی باکووری دەهلی، ڕۆژئاوای دەهلی، باشووری دەهلی، باشووری ڕۆژهەڵاتی دەهلی و ناوەڕاستی دەهلی دەگرێتەوە دەرچووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٣٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٢ هەزار و ٨٥٠ کەس.
لە شاری دەلهی وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی ڕوخانی دیوارێک ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان بە توندی ئیدانەی پلانی رژێمی داگیرکەر بۆ داگیرکردنی تەواوی غەززە کرد.
پۆلیسی ئەفغانستان ٩ تۆن مادەی هۆشبەری لەناوبرد و ١٠٠ کەسی لە باشووری ئەفغانستان دەستبەسەر کرد.