یەمەن فڕۆکەخانەی بن گوریۆن و شارەکانی بیر سەبع و عەسقەلان دەکاتە ئامانج

هێزە چەکدارەکانی انصارالله-ی یەمەن ڕایگەیاند کە ئۆپڕاسیۆنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان لەدژی ٣ ئامانجی ستراتژیکی ناو رژێمی سەهیۆنی ئەنجام داوە.
هێزە چەکدارەکانی سەر بە بزووتنەوەی انصارالله لە یەمەن، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ئۆپڕاسیۆنی سەرکەوتوویان لە دژی ٣ شوێنی جیاواز لە ناوچەکانی داگیرکراوی رژێمی سەهیۆنی ئەنجام داوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، ٣ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئاراستەی سەر خاکەکانی داگیرکراو کراون. یەکەمیان فڕۆکەخانەی بن گوریۆن (لۆد)ی لە یافا کردە ئامانج. دوو هێرشەکەی دیکە لە دوو شوێنی گرینگ لە ناوچەی بیر سەبع و عەسقەلان ئەنجام دراون.
هێزەکانی انصارالله لە بانگەوازەکەیاندا بۆ جیهانی عەرەبی و ئیسلامی راگەیاند، "ئەگەر ئەمڕۆ لەگەڵ براکانتان لە فەلەستین کە تووشی برسێتی بوونەتە نەوەستن، کەی دەوەستن؟ کەی لە پێناو ئایین و ئەخلاق و مرۆڤایەتی و سروشتتاندا دەوەستینەوە؟"
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "مێژوو ئەم جینۆسایدە لەبیر ناکات، نە ئەوانەی لە دواوە وەستانەوە، ئەوانەی بێدەنگ بوون و ئەوانەی هاوکار بوون لەبیر ناکات."
هەروەها هێزەکانی انصارالله هۆشدارییان دا بە هەموو ئەو کۆمپانیایانە کە بازرگانی لەگەڵ بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەکەن و ڕایانگەیاند کە کەشتیەکانی پەیوەست بەو بەندەرانە دەکرێنە ئامانج و پێویستە دەستبەجێ ئەم چالاکییە بازرگانیانە بوەستێنرێن لە پێناو سەلامەتی تیمەکانی کەشتییەکاندا.
یەمەن جەختی لەوە کردەوە کە پشتیوانییەکانی بۆ غەززە بەردەوام دەبێت لە زیادبوون تا ئەو کاتەی هێرشەکان کۆتاییان دێت و گەمارۆکە هەڵدەگیرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٤٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٣ هەزار و ٢١٣ کەس.
جولەکەکانی داگیرکەر لە دەروازەی مەغاریبە لە باشووری رۆژئاوای مەسجدی ئەقسا هەڵیانکوتایە سەر حەرەمی شەریف.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢١٧ کەس کە ١٠٠یان منداڵن.
هەزاران کەس لە ناوچە داگیرکراوەکان و بە تایبەتی لە تەلئەبیب ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی سەر غەززە و ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلیان کرد.