سوپای داگیرکەر فەلەستینییەکان و ئاوارەکانی چاوەڕوانی یارمەتی لە غەززەی کردە ئامانج: ١٧ شەهید

لە هێرشەکانی سوپای داگیرکەر لە کەرتی غەززە، ١٤ کەس شەهید بوون کە هەنێکیان چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە تەندروستییەکانەوە دەست کەوتووە، سوپای داگیرکەر ماڵ و فەلەستینیەکانی چاوەڕوانی یارمەتی و پەناگە لە غەززەی کردۆتە ئامانج.
لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئاسمانی هێزەکانی داگیرکەر لە نزیک چواڕێیانی بەنی سوهەیل لە شاری خان یونس لە باشووری غەززە، دوو کەس شەهید بوون.
سوپای داگیرکەر کە لە نزیک دەروازەی سنووری کیسوفیم لە ناوەڕاستی غەززە هێرشێکی دەستپێکرد و بە فڕۆکەیەکی چەکداری بێ فڕۆکەوان ٥ کەسی کوشت.
داگیرکەران هێرشیان کردە سەر کەمپی پەنابەرانی بورەیج لە دەیر بەلەح کە دەکەوێتە بەشی ناوەڕاستی غەززە، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دوو کەس شەهید بوون کە برا بوون.
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی جیبالیا لە باکووری کەرتی غەززە کەسێک کوژرا.
٣ کەس شەهید بوون کاتێک سەربازانی داگیرکەر فەلەستینییەکانیان کردە ئامانج کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری بوون لە دەوروبەری ناوەندی بەناو دابەشکردنی یارمەتییەکانی ئەمریکا لە نزیک چوارڕێیانی نەتزەریم لە بەشی ناوەڕاستی کەرتی غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی فڕۆکە جەنگییەکان لە گەڕەکی توفاح لە باکوری شاری غەززە لانیکەم کەسێک شەهید بووە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
لە بەشی ناوەڕاستی کەرتی غەززە فڕۆکە جەنگییەکانیش کەمپی پەنابەرانی نوسەیراتیان کردە ئامانج، بەڵام هیچ زانیارییەک لەسەر قوربانییەکان بڵاونەکرایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٤٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٣ هەزار و ٢١٣ کەس.
جولەکەکانی داگیرکەر لە دەروازەی مەغاریبە لە باشووری رۆژئاوای مەسجدی ئەقسا هەڵیانکوتایە سەر حەرەمی شەریف.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢١٧ کەس کە ١٠٠یان منداڵن.
هەزاران کەس لە ناوچە داگیرکراوەکان و بە تایبەتی لە تەلئەبیب ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی سەر غەززە و ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلیان کرد.