هودا پار: باجی ئەم خیانەتە بۆ تەواوی ئوممەت زۆر قورس دەبێت

حوسێن ئیمیر سەرۆکی کاروباری دەرەوەی هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر پلانی رژێمی داگیرکەر بۆ داگیرکردنی تەواوی غەززە.
حوسێن ئیمیر یاریدەدەری سەرۆکی گشتی هودا پار و بەرپرسی کاروباری دەرەوەی هودا پار سەبارەت بە پلانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ داگیرکردنی تەواوی غەززە راگەیەندراوێکی نووسراو بڵاو کردەوە و وتی، "لەم خاڵە شکاندنە مێژووییەدا، چیتر نابێت لێدوان بدرێت، بەڵکو دەبێت هەنگاوی دەستبەجێ و کاریگەر بەرامبەر داگیرکاری بنرێت."
"ئاستی کۆتایی پلانی داگیرکردنی تەواوی غەززە..."
ئیمیر ئاماژەی بەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر هێرشەکانی بۆ سەر غەززە بە شێوەیەکی سیستەماتیک بەڕێوە دەبات و وتی، "بۆردومانی بێوچان بۆ سەر نیشتەجێبوونی مەدەنییەکان، ڕێگریکردن لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی مرۆڤ، بەکارهێنانی برسێتی وەک چەک و پلانی رژێمی سەهیۆنی ئەمڕۆ بۆ داگیرکردنی تەواوی غەززە، دوایین قۆناغەکانی پڕۆسەیەکن کە لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی کاردانەوەی جیهانی ئیسلامییەوە پێشکەوتووە. هەر بۆمبێک کە ئاراستەی سەر غەززە و لوبنان، سوریا، یەمەن و ئێران کراوە و هەر بڕیارێکی گەماڕۆی کە دراوە؛ لە ئەنجامی بێ دەنگی وڵاتانی ناوچەکە و ڕێکخراوکانی هاوکاری ئیسلامی ئەنجام دراون."
"دەبێت هەنگاوی دەستبەجێ و کاریگەر بەرامبەر داگیرکاری بنرێت"
ئیمیر جەختی لەوە کرد کە داوای چەکدانانانی حەماس بەڵگەی شەرمە بۆ جیهانی ئیسلام و وتی، "شەرف و خۆڕاگری خەڵکی غەززە بە قوربانیدانی ئەو کەسانە دەپارێزرێت کە لە بەرامبەر ئەم داگیرکارییە دڕندانەدا بە خۆڕاگری دەمێننەوە. ئەوانەی دەبێت لە دژی داگیرکاری بوەستنەوە، بەرخۆدان دەکەنە ئامانج و دەبنە هاوبەشی. لەم خاڵە شکاندنە مێژووییەدا، چیتر نابێت لێدوان بدرێت، بەڵکو دەبێت هەنگاوی دەستبەجێ و کاریگەر بەرامبەر داگیرکاری بنرێت. پێویستە ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بەپەلە کۆببێتەوە و ڕەزامەندی لەسەر دروستکردن و جێگیرکردنی هێزێکی سەربازی هاوبەش بۆ ناوچەکە بۆ پاراستنی خەڵکی غەززە بدات. ئەگینا باجی ئەم خیانەتە بۆ هەموو ئومەت زۆر قورس دەبێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٣٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٢ هەزار و ٨٥٠ کەس.
لە شاری دەلهی وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی ڕوخانی دیوارێک ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان بە توندی ئیدانەی پلانی رژێمی داگیرکەر بۆ داگیرکردنی تەواوی غەززە کرد.
پۆلیسی ئەفغانستان ٩ تۆن مادەی هۆشبەری لەناوبرد و ١٠٠ کەسی لە باشووری ئەفغانستان دەستبەسەر کرد.