رژێمی داگیرکەر دووبارە هێرشی کردە سەر غەززە: ١٢ شەهید و دەیان بریندار

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر باکووری غەززە و ناوچەکانی مەدەنی بۆردومان کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ١٢ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی تەندروستی، ئەمڕۆ تەرمی ١٠ شەهید و ٣٣ بریندار گواسترانەوە نەخشۆخانەی ئەلعەودە. هێرشەکان بۆ سەر کەمپی نوسەیرات چڕ کراون.
هەروەها لە ئەنجامی هێرش سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی لە نزیکەی شەقامی سەلاحەدین ٢ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
گەڕەکی زەیتون لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە بە تۆپهاوێژ کرا ئامانج و بە فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایە سەر کەمپی بورەیج.
بەهۆی هێرشەکان ژیانی خەڵکی مەدەنی لە غەززە ڕۆژ بە ڕۆژ دژوارتر دەبێت و رژێمی داگیرکەر بە کەڵک وەرگرتن لە بێ دەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کۆمەڵکوژییەکانی چڕتر دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان بە توندی ئیدانەی پلانی رژێمی داگیرکەر بۆ داگیرکردنی تەواوی غەززە کرد.
پۆلیسی ئەفغانستان ٩ تۆن مادەی هۆشبەری لەناوبرد و ١٠٠ کەسی لە باشووری ئەفغانستان دەستبەسەر کرد.
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە پایتەختی هیندستان و دەوروبەری، ڕێگاوبانەکان لافاویان گرتووە و زیاتر لە ١٨٠ گەشتی ئاسمانیش دواکەوتووە.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١١ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢١٢ کەس کە ٩٨یان منداڵن.