شەڕ لە کەشمیر: ٢ سەربازی هیندستانی داگیرکەر کوژران

لە ئەنجامی شەڕ لە هەرێمی کەشمیری داگیرکراو ٢ سەربازی هیندستان کوژران.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسان، لە کەشمیری داگیرکراو شەڕی توند لە نێوان سەربازەکانی هیندستان و هێزەکانی خۆڕاگری چەکدار بەردەوامە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، شەڕەکە لە ١ی ئاب لە ناوچەی چڕی دارستانی ئەخال لە قەزای کولگام کە نزیکەی ٧٥ کیلۆمەتر لە باشووری سرینەگاری پایتەختی هاوینەی کەشمیرەوە دوورە، دەستیپێکردووە.
میدیا ناوخۆییەکان بە پشتبەستن بە سەرچاوە فەرمییەکان باسیان لەوە کردووە کە ٢ سەربازی دیکەی هیندستان لە تێکهەڵچوونەکەدا برینداربوون و ژمارەی بریندارەکانیش لە سەرەتای شەڕەکەوە گەیشتووەتە ١٠ سەرباز.
پۆلیس دەڵێت، شەڕەکە دوای دەستپێکردنی ئۆپڕاسیۆنێکی هاوبەش لەلایەن هێزە هاوبەشەکانی سوپا و پۆلیس و هێزی پۆلیسی یەدەگی ناوەندی نیمچە سەربازییەوە دەستیپێکردووە دوای زانیاری هەواڵگری تایبەت سەبارەت بە بوونی گروپێکی گەورەی بەرخۆدان لە دەڤەری ئەخال.
سوپای هیندستان لە ٢ی ئابدا ڕایگەیاند کە لە ئۆپڕاسیۆنەکەدا چەکدارێکی بەرخۆدان کوژراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە مانگی تەمموزدا هێزەکانی داگیرکەر ٦٦٢ کەسیان لە کەناری ڕۆژئاوا و قودسی ڕۆژهەڵات بە دیل گرت. لە نێو ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون ٣٩ منداڵ و ١٢ ئافرەت بوون.
فرانسیسکا ئەلبانیز، ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری فەلەستین، داوای لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا کرد کە رژێمی داگیرکەر لە پاڵەوانێتییەکان قەدەغە بکات.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٤٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٣ هەزار و ٢١٣ کەس.
جولەکەکانی داگیرکەر لە دەروازەی مەغاریبە لە باشووری رۆژئاوای مەسجدی ئەقسا هەڵیانکوتایە سەر حەرەمی شەریف.