ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦١ هەزار و ٤٣٠ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٤٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٣ هەزار و ٢١٣ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٦١ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٣٦٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٦١ هەزار و ٤٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥٣ هەزار و ٢١٣ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٢٧ کەس کە ١٠٣یان منداڵن.
ڕۆژنامەنووس و دەرهێنەر یوڤاڵ ئەبراهام ئاشکرای کرد کە هەواڵگری سەربازی سەهیۆنی شانەیەکیان بۆ دابینکردنی "شەرعیەت" بۆ سوپای داگیرکەر دامەزراندووە کە ڕۆژنامەنووسانی لە غەززە کردە ئامانج و تیرۆریان کرد.
ئەمریکا رایگەیاند کە ئاسمانی ناوچەکە بە شێوەیەکی کاتی دادەخات بەهۆی لوتکەی گرنگی پوتین و ترامپ کە بڕیارە لە ١٥ی ئاب لە ئەنکۆراجی پایتەختی ئالاسکا بەڕێوەبچێت.
کاربەدەستانی تەندروستی لە غەززە دەڵێن نەخۆشخانەکان پڕ بوونەتە و کەمی ئاوی پاک و خۆراک، هەزاران منداڵ دەخاتە دۆخێکی ناجێگیرەوە.