لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران ١٢ کەس شەهید بوون

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شارەکانی خان یونس و غەززە ١٢ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
بەرپرسانی نەخۆشخانەی نەسڕ لە شاری خان یونس رایانگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خێمەیەکی پەنابەران لە ناوچەی موجەیدا ٥ کەس شەهید بوون و چەندین کەسیش بریندار بوون.
بەرپرسانی نەخۆشخانەی مەمدانی لە شاری غەززە رایانگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەی حەسری لە نزیکەی مزگەوتی فاروق لە گەڕەکی زەیتوون ٧ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە زیاتر لە ٢١٥ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە و هەزاران کەسیش بێ سەروشوێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٢٧ کەس کە ١٠٣یان منداڵن.
ڕۆژنامەنووس و دەرهێنەر یوڤاڵ ئەبراهام ئاشکرای کرد کە هەواڵگری سەربازی سەهیۆنی شانەیەکیان بۆ دابینکردنی "شەرعیەت" بۆ سوپای داگیرکەر دامەزراندووە کە ڕۆژنامەنووسانی لە غەززە کردە ئامانج و تیرۆریان کرد.
ئەمریکا رایگەیاند کە ئاسمانی ناوچەکە بە شێوەیەکی کاتی دادەخات بەهۆی لوتکەی گرنگی پوتین و ترامپ کە بڕیارە لە ١٥ی ئاب لە ئەنکۆراجی پایتەختی ئالاسکا بەڕێوەبچێت.
کاربەدەستانی تەندروستی لە غەززە دەڵێن نەخۆشخانەکان پڕ بوونەتە و کەمی ئاوی پاک و خۆراک، هەزاران منداڵ دەخاتە دۆخێکی ناجێگیرەوە.