لە غەززە ١١ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا

بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٥١ کەس کە ١٠٨یان منداڵن.
سەرچاوەکانی تەندروستی لە غەززە راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١١ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی گیانیان لەدەستدا.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی برسێتی شەهید بوونەتە گەشتە ٢٥١ کەس کە ١٠٨یان منداڵن.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش و جینۆساید لە کەرتی غەززە و ٢ی ئاداری ٢٠٢٥ـەوە گەماڕۆیێکی توندی بە سەر غەززە سەپاندووە.
رژێمی داگیرکەر ڕێگری لە گواستنەوەی هەموو جۆرە خۆراک و دەرمانێک بۆ ناو غەززە دەکات و ئەمەش بووەی دروستبوونی قەیرانێکی توندی برسێتی لە ناوچەکە.
دەزگای هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (ئونروا) راگەیاند، لە مانگی ئادار و حوزەیران بەدخۆراکی لە نێوان منداڵەکان خوار ٥ ساڵ دوو ئەوەندە زیادی کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین، ئیدانەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە ناوی حەماسی خستووە ناو لیستی ڕەش و ڕایگەیاند کە ئەو بڕیارە هەوڵێکە بۆ پشتیوانی لە گێڕانەوەی سەهیۆنی.
لێژنەی نوێنەرایەتی کەسوکاری زیندانیانی سیاسی تیشکی خستە سەر تۆمەتەکانی ئەشکەنجەدان لە زیندانەکانی سەردەمی ئیدارەی مەحمود عەباس. لیژنەکە داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو دەستگیرکراوانەی کردووە کە تەندروستییان لە مەترسیدایە.
نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لە کۆتایی مانگی ئایارەوە لانیکەم هەزار و ٧٦٠ کەس لە غەززە لە کاتی داوای هاوکاریدا کوژراون، ئەمەش بە بەراورد بەو ئامارانەی لە مانگی ئابدا هاوبەش بوون، چەند سەد کەس زیادی کردووە.