نەتەوە یەکگرتووەکان: تەنها هەزار و ٧٦٠ کەس لە غەززە لە کاتی وەرگرتنی هاوکارییەکان کوژراون

نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لە کۆتایی مانگی ئایارەوە لانیکەم هەزار و ٧٦٠ کەس لە غەززە لە کاتی داوای هاوکاریدا کوژراون، ئەمەش بە بەراورد بەو ئامارانەی لە مانگی ئابدا هاوبەش بوون، چەند سەد کەس زیادی کردووە.
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوچەکانی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "تۆمارمان کردووە کە لە ٢٧ی ئایار تا ١٣ی ئاب، لانیکەم هەزار و ٧٦٠ فەلەستینی لە کاتی داوای یارمەتیدا کوژراون. لەو ژمارەیەش ٩٩٤ کەس لە دەوروبەری GHF (دامەزراوەی مرۆیی غەززە) کوژراون و ٧٦٦ کەسیش بە درێژایی ڕێگاکانی کاروانەکانی یارمەتییەکان کوژراون."
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥١ شەهید و ٨٣١ بریندار بە هۆی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی غەززە.
سوپای داگیرکەر ئاگربەستی پێشێل کرد کە لە ١٩ی بانەمەڕ لە ١٨ی ئازاردا واژۆ کرابوو و لەو کاتەوە تا ئێستا ١٠ هەزار و ٢٥١ کەس شەهید بوون و ٤٢ هەزار و ٨٦٥ کەسیش بەهۆی هێرشەکانەوە بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین، ئیدانەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە ناوی حەماسی خستووە ناو لیستی ڕەش و ڕایگەیاند کە ئەو بڕیارە هەوڵێکە بۆ پشتیوانی لە گێڕانەوەی سەهیۆنی.
لێژنەی نوێنەرایەتی کەسوکاری زیندانیانی سیاسی تیشکی خستە سەر تۆمەتەکانی ئەشکەنجەدان لە زیندانەکانی سەردەمی ئیدارەی مەحمود عەباس. لیژنەکە داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو دەستگیرکراوانەی کردووە کە تەندروستییان لە مەترسیدایە.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٥١ کەس کە ١٠٨یان منداڵن.