لە ١٣ پارێزگای ئێران و ڕۆژهەڵات بەهۆی گەرما کرایە پشووی فەرمی

بەهۆی بەرزبوونی پلەی گەرما لە ١٣ پارێزگای ئێران و ڕۆژهەڵات پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا و سەرجەم ئیدارەکان داخران.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە ٢٣ی ئاب ڕۆژی شەممە تارانی پایتەخت و ١٢ پارێزگای دیکە پشوو دەبن.
بە پێی بڕیارەکە لە پارێزگاکانی ئەلبورز، یەزد، ئیسفەهان، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ)، کوردستان (سنە)، خۆراسانی ڕەزەوی، خۆراسانی باشوور، خۆراسانی باکوور، قوم، کرمان و خوزستان پشوو دەبێت.
لە پارێزگاکانی دیکەش کاتی کارکردن لە نێوان ٠٦:٠٠ تاوەکو ١١:٠٠ دەبێت.
دەستنیشان کرا، بڕیارەکە بەهۆی گەرمای زۆر و پێویستی بە کارەبای زۆر و ڕێگریکردن لە دروستبوونی کێشە لە دابینکردنی کارەبا دراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ناوچەکانی چۆڵکراو لە گوندەواری قونەیترەی سوریا بۆردومان کرد و دواتر چونەتە ناو گوندەکە و لە ناو خانوو گەڕانیان ئەنجام دا. حکومەتی سوریا ئیدانەی هێرشەکەی کرد وەک پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣١ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٦ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٦٧ کەس کە ١٠یان منداڵن.
دکتۆر محەمەد ئەبو سەلمییە، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا ڕایگەیاند، دۆخی تەندروستی و مرۆیی لە غەززە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و داوای دەستوەردانی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.