جینۆساید لە غەززە بەردەوامە: ٢٠ شەهید

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە ٢٠ کەس شەهید بوون کە هەنێکیان منداڵن.
هێزەکانی داگیرکەر لە غەززە بەردەوامن لە هێرشەکانیان. لە کەمپی قادیسیە لە ڕۆژئاوای خان یونس، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا کە خێمەیەکی کۆچبەرانی کردە ئامانج، ٤ کەس شەهید بوون کە ٢یان منداڵ بوون.
لە هەمان کاتدا شەش فەلەستینی دیکە لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی ماڵەکان لە گەڕەکی ئەلسەبرا لە باشووری شاری غەززە، شەش فەلەستینی دیکە شەهید بوون.
هاوکات لە باکور و ناوەڕاستی غەززە خەڵکی سڤیل چاوەڕوانی هاوکاری مرۆیی بوونە ئامانجی ڕاستەوخۆی داگیرکاری. بەهۆی تەقەی داگیرکەران ٧ کەس گیانیان لەدەستداوە، شەش کەس لە باکوور و کەسێک لە دەیر بەلەح شەهید بوون و زیاتر لە ٨٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئاکامی هێرشکردنە سەر شوقەیەک لە نزیک شەقامی جەلال لە شاری غەززە، ٣ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١٩ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣١٣ کەس کە ١١٩یان منداڵن.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و فەلەستین کۆدەبێتەوە.
دەیان جوولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
ناوەندی گشتی هودا پار بەبۆنەی ٩٥٤مین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی مەلازگرد لە ٢٦ی ئابی ١٠٧١ پەیامێکی بڵاو کردەوە.