رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر یەمەن: ٢ شەهید و ٣٥ بریندار

لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کۆشکی سەرۆکایەتی لە سەنعای پایتەخت و چەند ناوچەیەکی گرنگ ٢ کەس شەهید بوون و ٣٥ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی میدیایی گشتی رژێمی داگیرکەر، ١٤ فڕۆکەی جەنگی هێرشیان کردووە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی و چەند ناوچەیەکی دیکەی یەمەن.
بزووتنەوەی انصارالله ڕاگەیاند ٤٠ مووشەک ئاراستەی سەر کۆگاکانی سووتەمەنی و ٢ وێستگەی کارەبا و بەهۆی هێرشەکە زیانێکی گەورە بە وێسگەی کارەبای حائیز گەشتووە و کارەبا پچڕاوە.
بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس شەهید بوون و ٣٥ کەسیش بریندار بوون.
چالاکییەکان بۆ کۆنترۆلکردنی ئاگرەکان بەردەوامە و مەترسی لە زیاتربوونی ژمارەی قوربانییەکان هەیە.
بزووتنەوەی انصارالله جەختی لەوە کرد کە ئەم جۆرە هێرشانە ناتوانن ڕێگری لە گەلی یەمەن بکەن کە واز لە پشتیوانی لە گەلی فەلەستین لە غەززە بهێنن و بە پێداگری بەردەوام دەبن لە پشتیوانی لە گەلی غەززە.
بزووتنەوەی انصارالله بۆ پشتیوانی لە کەرتی غەززە بەردەوامە لە ئۆپڕاسیۆنەکان لە دژی خاکەکانی داگیرکراو و ئەو کەشتیانەی کە پەیوەندیان لەگەڵ رژێمی داگیرکەر هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١٩ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣١٣ کەس کە ١١٩یان منداڵن.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و فەلەستین کۆدەبێتەوە.
دەیان جوولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
ناوەندی گشتی هودا پار بەبۆنەی ٩٥٤مین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی مەلازگرد لە ٢٦ی ئابی ١٠٧١ پەیامێکی بڵاو کردەوە.