پۆلیسێکی داگیرکەر خۆی کوشت: ترۆمای جینۆساید لە داگیرکەران دەدات

لە شاری عەسقەلانی داگیرکراو پۆلیسێکی داگیرکەر خۆی کوشت. پسپۆران جەخت لەوە دەکەن کە هێرش و جینۆسایدەی رژێمی داگیرکەر لە غەززە بەڕێوە دەبات گورزێکی توند لە دەروونی سەربازەکانی داگیرکەر دەدات و تووشی ترۆمایان دەکات.
بە پێی ڕاگەیەندراوی میدیاکانی داگیرکەر، پۆلیسێکی داگیرکەر کە لە سدەرۆت لە نزیکەی غەززە کاری دەکرد لە خانووکەی لە عەسقەلان بە مردوویی دۆزرایەوە.
دەستنیشان کرا کە پۆلیسەکە خۆکوژی کردووە و بەهۆی مەرگی هاوڕێکەی لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەر تووشی کێشەکانی دەروونی بووە.
هەروەها باس لەوە کرا کە ئەو پۆلیسەی داگیرکەر لە کاتی ئۆپڕاسیۆنی حەماس بۆ سەر بنکەی پۆلیس لە ٧ی ئۆکتۆبەر بەشداری لە شەڕ کردووە.
تاوانەکانی کە رژێمی داگیرکەر لە دژی فەلەستینییەکان ئەنجام دەدات بە تایبەت ستەم و جینۆساید لە غەززە دەبێتە هۆی ترۆمایەکی گەورە لە ناو سەربازەکانی داگیرکەر و هەزاران سەربازی داگیرکەر ناچار دەمێنن کە چارەسەری دەروونی وەربگرن.
بە پێی ئامارەکانی میدیاکانی داگیرکەر کە ژمارە ڕاستییەکان دەشارێتەوە، لە سەرەتای ساڵەوە لانیکەم ٢٢ سەرباز و پۆلیسی داگیرکەر خۆکوژیان کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١٩ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣١٣ کەس کە ١١٩یان منداڵن.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و فەلەستین کۆدەبێتەوە.
دەیان جوولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
ناوەندی گشتی هودا پار بەبۆنەی ٩٥٤مین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی مەلازگرد لە ٢٦ی ئابی ١٠٧١ پەیامێکی بڵاو کردەوە.