لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٨ چالاکیی بەرخۆدان لە کەناری ڕۆژئاوا ئەنجام درا

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٨ کردەوەی بەرخۆدانی جیاواز لە کەناری ڕۆژئاوا تۆمار کراون.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چالاکیی خۆڕاگری لە شار و شارۆچکە جۆراوجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. بەپێی داتاکانی ناوەندی زانیاریی فەلەستین "مەعتا"، بە گشتی ١٨ چالاکی ئەنجام دراوە.
لە تێکهەڵچوونی تونددا لە ناوچەی سەنجل سەر بە ڕامەڵڵا، گەنجان بەرەنگاری لێشاوی دانیشتوانی سەهیۆنی بوون. هەروەها چالاکی بەردباران و پێکدادانی سەر شەقامەکان لە ناحیەکانی ئەلڕەم و شوکبە و شیبتین لە ڕامەلڵا رووی دا.
لە جەنین، چەکدارانی بەرخۆدان لە نزیک ناوچەی مەرو بن عامر سەربازە داگیرکەرەکانیان کردە ئامانج. تەقینەوەیەک کە لەناو ئۆتۆمبێلێکی سەربازیدا چێنرابوو لەو ناوچەیە تەقیەوە و شەڕ و پێکدادانی بەرفراوانی لێکەوتەوە. هەروەها لە ناوەندی شارەکەدا بەرخۆدان و خۆپیشاندانی دژە داگیرکاری چڕوپڕ بەڕێوەچوو.
لە کاتێکدا خۆپیشاندانی خۆڕاگری لە دژی داگیرکەران لە تولکەرم بەڕێوەچوو، لە شارۆچکەی تیاسیری توباس و دەوروبەری سەلفیتیش پێکدادانی هاوشێوە ڕوویدا. هەروەها لە قەلقیلیا بەرخۆدانی چڕی بەردباران لە دژی داگیرکەران ڕاگەیەندرا.
سەرنجڕاکێشترین پێشهات لە ئەلخەلیل رووی دا. لاوێکی فەلەستینی لە نزیک گوندی سوسیە لە باشووری یاتا ڕووداوێکی ماشێنی ئەنجام دا و بەهۆیەوە سەهیۆنیێک بریندار بوو. هەر لەو ناوچەیە دانیشتووانیش بەرەنگاری داگیرکەران بوونەتەوە و بەردیان فڕێداوە. هەروەها لە ناوچەکانی بەنی نەعیم، دورا و شاری کۆن لە شاری ئەلخەلیل پێکدادانێکی توند رووی دا.
ئەم کارە یەک لە دوای یەکانە لە سەرانسەری کەناری ڕۆژئاوا جارێکی دیکە نیشانیان داوە کە بەرخۆدان لە دژی داگیرکاری لە هەموو ناوچەکاندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سورێژە لە ویلایەتی جاوای ڕۆژهەڵاتی وڵاتی ئەندەنۆسیا ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە باشووری ئەلخەلیل، باندە جولەکەکان فشارەکان زیاد دەکەن بە دامەزراندنی شوێنی نیشتەجێبوونی نوێ لەسەر زەوییە فەلەستینییەکان لە هەمان کاتدا فراوانکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ٨٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٨ هەزار و ٩٢٧ کەس.
سەربازەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بە ئیدعای ئەوەی پارەکە بۆ حەماس دەگوازرێتەوە هەڵکوتانە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو و ٤٥٠ هەزار دۆلاریان دزی.