لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی بەرەی بەرخۆدان لانیکەم ٤ داگیرکەر بریندار بوون

لە کەمینێکدا کە هێزەکانی خۆڕاگر لە غەززە ئەنجامیان دا، ٤ سەربازی دیکەی داگیرکەر بریندار بوون کە ڕەوشی یەکێکیان سەختە.
بە پێی هەواڵی میدیا داگیرکەرەکان، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە بۆسەیەکدا کە لەلایەن بەرخۆدانی فەلەستینییەکانەوە لە غەززە ڕێکخرابوو، چوار سەربازی داگیرکەر بریندار بوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی میدیاکانی داگیرکەر، باری تەندروستی یەکێک لە سەربازە بریندارەکان ناجێگیرە. زانیاریی زیاتر لەبارەی وردەکاریی شەڕەکە بڵاو نەکراوەتەوە.
ڕۆژێک پێشتر، سوپای رژێمی سەهیۆنی ئیدعای کردبوو لە تێکهەڵچوون لەگەڵ خۆڕاگری لە غەززە، تەنها ئەفسەرێکیان مردووە و ٢ سەربازی بریندار بوونەتە.
بەرەی بەرخۆدانی غەززە بە تایبەت کەتائیبی قەسام بەردەوامە لە لێدانی گورزی توند لە داگیرکەران. بەرەی بەرخۆدان جەخت لەوە دەکات کە ژمارەی ڕاستی کوژراو و بریندارەکانی داگیرکەر زۆر زیاترە لەوەی رژێمی داگیرکەر بڵاوی دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ناوچەکانی چۆڵکراو لە گوندەواری قونەیترەی سوریا بۆردومان کرد و دواتر چونەتە ناو گوندەکە و لە ناو خانوو گەڕانیان ئەنجام دا. حکومەتی سوریا ئیدانەی هێرشەکەی کرد وەک پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣١ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٦ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٦٧ کەس کە ١٠یان منداڵن.
دکتۆر محەمەد ئەبو سەلمییە، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا ڕایگەیاند، دۆخی تەندروستی و مرۆیی لە غەززە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و داوای دەستوەردانی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.