رژێمی سەهیۆنی بە فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر لوبنان

سوپای داگیرکەر بانگەشەی ئەوەی کرد کە ژێرخانی سەربازی کە گوایە سەر بە حزب الله-ی لوبنان بووە، لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکان بۆ سەر باشووری لوبنان کراوەتە ئامانج.
لە بەیاننامەیەکی سوپای داگیرکەردا، بانگەشەی ئەوە کراوە کە ژێرخانی سەربازی کە گوایە هی حزب الله-یە لە باشووری لوبنان کراوەتە ئامانج.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، فڕۆکە جەنگییەکان بەر دامەزراوەیەکی ژێرزەمینی کە حزب الله-ی لوبنان بەکاردەهێنن لە ناوچەی ئەلشەقیف لە باشووری لوبنان داوە.
سەرچاوە لوبنانییەکان هیچ لێدوانێکیان سەبارەت بە هیچ زیانێکی گیانی لە هێرشەکەدا نەداوە، بەڵام ئاماژە بەوە کراوە کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا ناوچەکانی نیشتەجێبوون زیانیان بەرکەوتووە.
رژێمی سەهیۆنی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا لەسەر ئاگربەست ڕێککەوت و ئامانجی کۆتایی هێنان بە شەڕی لەگەڵ حزب الله بوو.
بەڵام هێشتا سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر شوێنە جیاوازەکانی لوبنان بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشوور.
هەروەها لە ڕێککەوتنەکەدا باس لەوە کرابوو کە دەبێت سوپای داگیرکەر تا ٢٦ی ژانویە لەو خاڵانەی کە لە کاتی پێکدادانەکانی پێشوودا پێشڕەوی کردبوو، بکشێتەوە.
بەڵام سوپای داگیرکەر هێشتا ئامادەیی خۆی لەسەر پێنج گردی ستراتیژی وڵاتەکە دەپارێزێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ناوچەکانی چۆڵکراو لە گوندەواری قونەیترەی سوریا بۆردومان کرد و دواتر چونەتە ناو گوندەکە و لە ناو خانوو گەڕانیان ئەنجام دا. حکومەتی سوریا ئیدانەی هێرشەکەی کرد وەک پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣١ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٦ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٦٧ کەس کە ١٠یان منداڵن.
دکتۆر محەمەد ئەبو سەلمییە، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا ڕایگەیاند، دۆخی تەندروستی و مرۆیی لە غەززە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و داوای دەستوەردانی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.