لە نێجیریا بەڵەمێک نوقم بوو: ٦٠ کوژراو

لە وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمیکی هەڵگری زیاتر لە ١٠٠ کەس لانیکەم ٦٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ناوچەی گۆساوای شارۆچکەی بۆرگۆی وڵاتی نێجیریا بەڵەمێکی هەڵگری زیاتر لە ١٠٠ کەس لە دارێک کەوت و نوقم بوو.
ئاژانسی بەڕێوبەرایەتی باری لەناکاوی نێجیریا ڕاگەیاند، رووداوەکە ڕۆژی چوارشەممە رووی داوە و بەڵەمەکە لە دارێک کە لە ژێر ئاودا مابوو کەوتووە و نوقم بووە.
عبدالله بابا ئارا سەرۆکی هەرێمەکە ڕاگەیاند، چالاکییەکان بۆ دۆزینەوەی بێ سەروشوێنەکان بەردەوامە و مەترسی لە زیاتر بوونی ژمارەی قوربانییەکان هەیە.
بەرپرسەکە ڕاگەیاند، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زۆربەری قوربانییەکان ئافرەت و منداڵن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٢٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦١ هەزار و ٥٨٣ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٧٠ کەس کە ١٠یان منداڵن.
حمدالله فیترەت جێگری وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ڕایگەیاند، هەندێک "کەسانی نابەرپرس" "ئاماری زۆر بەرز و درۆ" سەبارەت بە ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکە بڵاودەکەنەوە.