بەرپرسانی ئەفغانستان ناڕەزایەتییان دەربڕی لە بەرامبەر ئەو کەسانەی ژمارەی قوربانییەکانی بوومەلەرزە زیاد نیشان دەدەن

حمدالله فیترەت جێگری وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ڕایگەیاند، هەندێک "کەسانی نابەرپرس" "ئاماری زۆر بەرز و درۆ" سەبارەت بە ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکە بڵاودەکەنەوە.
فیترەت لە پۆستێکدا لە کەناڵی ئێکسی خۆیدا ڕایگەیاندووە، هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لەناو داروپەردووی خانووە ڕووخاوەکاندا تا درەنگانی چوارشەممە بەردەوام بووە و لە ئەنجامدا تەرمی زیاتر دۆزراوەتەوە و ژمارەی کوژراوانی فەرمی بەرزبووەتەوە.
فیترەت ئاماژەی بەوەدا کە ئامارە وردەکان هێشتا پشتڕاست نەکراونەتەوە بەڵام هەرکاتێک ڕوونکرانەوە ڕادەگەیەنرێن، هەروەها ئیدانەی ئەو کەسانەی کرد کە دەنگۆی ئەوە بڵاودەکەنەوە کە ژمارەی کوژراوان زۆر زیاترە، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو جۆرە ئیدیعایانە بێ بنەمان.
فیترەت وتی، "شایەنی باسە کە هەندێک کەسی نابەرپرس ئاماری زۆر بەرزی مردنیان بڵاو کردووە؛ ئەم ژمارانە ڕاست نین و ئێمە پشتڕاستیان ناکەینەوە."
ناوبراو ڕاگەیاند، تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە لە بوومەلەرزەکەی کونەر لانیکەم هەزار و ٤٥٧ کەس گیانیان لەدەست داوە و سێ هەزار و ٣٩٤ کەسیش بریندار بوون و شەش هەزار و ٧٨٢ ماڵیش وێران بوون.
بوومەلەرزەکە لە دەوروبەری نیوەشەوی ڕۆژی یەکشەممە ڕوویدا و لەلایەن دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکاوە بە پلەی ٦.٠ پلە تۆمار کرا.
زۆرترین زیان لە پارێزگای کونەر بەدی کراوە، هەروەها پارێزگاکانی نەنگەرهار، لەغمان، پەنجشیر و نورستانیش زیانیان بەرکەوتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٢٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦١ هەزار و ٥٨٣ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٧٠ کەس کە ١٠یان منداڵن.
لە وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمیکی هەڵگری زیاتر لە ١٠٠ کەس لانیکەم ٦٠ کەس گیانیان لەدەستدا.