ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٤ هەزار و ٢٣١ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٢٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦١ هەزار و ٥٨٣ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٨٤ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٣٣٨ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٦٤ هەزار و ٢٣١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٦١ هەزار و ٥٨٣ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٧٠ کەس کە ١٠یان منداڵن.
حمدالله فیترەت جێگری وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ڕایگەیاند، هەندێک "کەسانی نابەرپرس" "ئاماری زۆر بەرز و درۆ" سەبارەت بە ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکە بڵاودەکەنەوە.
لە وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمیکی هەڵگری زیاتر لە ١٠٠ کەس لانیکەم ٦٠ کەس گیانیان لەدەستدا.