لە تورکیا هێرش کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس: ٢ پۆلیس کوژران

لە ئەنجامی هێرش سەر بنکەی پۆلیس لە شارۆچکەی بالچۆڤای پارێزگای ئیزمیری وڵاتی تورکیا ٢ پۆلیس گیانیان لەدەستدا و پۆلیسێکیش بریندار بوو.
هێرشەکە بۆ سەر بنکەی پۆلیس لە شارۆچکەی بالچۆڤای پارێزی ئیزمیر ئەنجام درا.
بە پێی زانیارییەکان، هیرشەکە لە لایەن کەسێکی ١٦ ساڵە ئەنجام دراوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ پۆلیس گیانیان لەدەستداوە و پۆلیسێکێش بریندار بووە.
عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە رووداوەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕاگەیاند کە هێرشکارەکە کەسێکی تەمەن ١٦ ساڵە بە ناوی ئە.ب. بووە و دەستبەسەر کراوە.
ناوبراو ڕاگەیاند، لێپرسینەوە لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
منداڵێکی ١٤ ساڵە بە ناوی محەمەد سەریع ئەلعەونە کە لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر جەنین بریندار بوبوو لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی فەرمانی چۆلکردنی باکووری غەززەی دایەوە و هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و باشووری چڕکردەوە و مەدەنییەکان جارێکی دیکە ڕووبەڕووی خەتەرێکی گەورە بوونەتە.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار کە بۆ بەشداری لە فلۆتیلای سومود لە تونسە دوای هێرش سەر کەشتیێکی فلۆتیلاکە ڕاگەیاند کە هی هێرشێک ناتوانێت ڕێگری لەوان بکات.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هیوادارە بەم نزیکانە ڕێککەوتن لەسەر غەززە بکرێت و سەرجەم زیندانییەکان ئازاد بکرێن. بەڵام حەماس ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان ڕاگەیاند بەمەرجی ئەوەی شەڕ کۆتایی پێبێت و کشانەوەی تەواو لە غەززە بەدی بهێنرێت.