ئەمریکا هێرشی کردە سەر بەلەمێکی دیکە کە لە ڤەنزوێلاوە دێت: ٣ کەس کوژران

فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانییان کردە سەر بەلەمێکی ماسیگرتنی ڤەنزوێلا لە کەناراوەکانی کاریبی. لەو هێرشەدا ٣ هاوڵاتیی ڤەنزوێلا کوژران.
دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، سوپای ئەمریکا بەلەمێکی دیکەی هەڵگری ماددە هۆشبەرەکانی داوە کە لە ڤەنزوێلاوە ڕۆیشتووە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە هێرشەکەدا ٣ ئەندامی کارتێلەکە کوژراون.
ترامپ ڕایگەیاند کە فەرمانی هێرشەکەی داوە و دووەم هێرشە دژی کارتێلەکانی ماددە هۆشبەرەکان.
ترامپ بە ئاماژەدان بەوەی کە بەلەمەکە لە ڤەنزوێلاوە بەڕێکەوتووە و لەلایەن قاچاخچییەکانی ماددە هۆشبەرەکانەوە بەکارهێنراوە، ڕایگەیاندووە کە هێرشەکە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دراوە.
ترامپ ئاماژەی بەوەدا کە ٣ ئەندامی کارتێلەکە لە هێرشەکەدا کوژراون، وتی "ئەم کارتێلە زۆر مەترسیدارانەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە و بەرژەوەندییە گرنگەکانی ئەمریکا دروست دەکەن."
ترامپ وتی "هیچ سەربازێکی ئەمریکی لەم هێرشەدا زیانی پێنەگەیشت، ئێمە ئاگادارتان دەکەینەوە: ئەگەر مادەی هۆشبەرتان پێبێت کە ئەمریکییەکان بکوژن، ئێمە ڕاوتان دەکەین. چالاکییە نایاساییەکانی ئەم کارتێلانە بۆ دەیان ساڵە دەرئەنجامە وێرانکەرەکانی لەسەر کۆمەڵگاکانی ئەمریکا هەبووە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ملیۆنان هاوڵاتی ئەمریکی. ئەوە دووبارە نابێتەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵات ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەی غاز کە هەفتەی ڕابردوو لە یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگا سەرەکییەکانی مەکسیکۆ سیتی پایتەختی مەکیسک رووی دا، گەیشتە ١٤ کەس.
ئەنەس خەتاب وەزیری ناوخۆی سوریا دامەزراندنی نوێی لە پارێزگای سوەیدا ڕاگەیاند. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانێکی تۆکمە بۆ داڕشتنەوەی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسەکان نرا.
٩٤ ساڵ بە سەر شەهید بوونی عومەر موختار ناسراو بە شێری بیابان تێپەڕی کە لە بەرامبەر داگیرکەریی ئیتالیا خۆڕاگریێکی گەورە ئەنجام دا.