کەتائیبی قەسام تەرمی سەهیۆنیێکی دیکە ڕادەست دەکات

کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس لە ئەنجامی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی ئەسیر تەرمی ئەسیرێکی دیکەی داگیرکەری ڕادەستی تیمەکانی خاچی سوور کرد.
سوپای داگیرکەر ڕاگەیاند، ئەو تابووتەی کە تەرمی ئەسیرە مردووەکە تێدابوو وەریان گرتووە.
دەستنیشان کرا، تەرمی ئەسیرە سەهیۆنییەکە گواسترایەوە بۆ لای پزیشکی دادی رژێمی داگیرکەر بۆ ئەوەی ناسنامەکەی پشتڕاست بکرێتەوە.
ئەگەر پشتڕاستبکرێتەوە کە ئەمە تەرمی ئەسیرێکی داگیرکەرە تەرمی ١٥ ئەسیری غەززەیی ڕادەست دەکرێت.
حەماس تاوەکو ئێستا تەرمی ١٣ ئەسیر ڕادەست کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢٢٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٦٩ کەس.
خەلیل ئەلحەیە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە ڕایگەیاند، شەڕی غەززە کۆتایی هاتووە و بزووتنەوە و گروپە فەلەستینییەکان لە سەرەتاوە تا کۆتایی پابەند دەبن بە ڕێککەوتنی وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان.
سەرچاوەکانی ناو سوپای داگیرکەر بە ڕۆژنامەی هاراتزیان ڕاگەیاندووە، "حەماس هێزی خۆی زیاد کردووە، چەتەکانیش کە ئیسرائیل پشتیوانیان دەکات، ناتوانن بەرەنگاری ببنەوە."
حکومەتی غەززە ڕاگەیاند، لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە کە ئاگربەست ڕاگەیەندرا تەنها ٩٨٦ بارهەڵگری هاوکاری توانیان بچنە ناوچە غەززە و ئەم ژمارەی زۆر کەمە