حەماس: پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست سیاسەتی نەگۆڕی رژێمی داگیرکەرە

حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامیی حەماس جەختی کردەوە کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی سیاسەتێکی نەگۆڕی هەیە لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست، و ئەم ڕەفتارە ئەنقەستە هەڕەشە لە هەوڵەکان دەکات بۆ چەسپاندنی ئارامی لە کەرتی غەززە.
حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامیی حەماس لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بزووتنەوەی حەماس بە تەواوەتی پابەندە بە هەموو وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست، بەتایبەتی لە قۆناغی یەکەمدا کە ڕادەستکردنی هەموو دیلە زیندووەکان بە شێوەی یەکجارەکی لەخۆدەگرێت."
ناوبراو وتی، "ئێمە هەموو ڕۆژێک هەوڵ دەدەین بۆ تەواوکردنی پرۆسەی ڕادەستکردنی تەرمی دیلەکانی ئیسرائیل، بەڵام بەهۆی وێرانکاریی بەرفراوان و نەبوونی کەرەستەی قورس بۆ لابردنی داروپەردوو، ڕووبەڕووی ئاستەنگی جددی بووینەتەوە."
وتەبێژی حەماس ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ڕۆژانی سەرەتای جەنگدا، رژێمی داگیرکەر بە ئەنقەست شوێنی ڕاگرتنی دیلەکانی ئیسرائیل، دیلگیرەکان و ناوچە نیشتەجێکانی دەوروبەری بۆردوومان کرد، کە ئەم کارە ئێستا بووەتە ڕێگر لەبەردەم گەیشتن بە تەرمەکان.
قاسم وتی، "ئێمە ئەم بابەتەمان بە شێوەیەکی شەفاف بە نێوەندگیرەکان گەیاندووە و بەردەوام لەگەڵیان لە پەیوەندیداین، لەنێویاندا لایەنی ئەمریکی، سەبارەت بە بەردەوامیی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل. پێویستە هەموو ئەو لایەنانەی خوازیاری پاراستنی ئارامین لە ناوچەکە، فشار بخەنە سەر رژێمی داگیرکەر تا پابەندی بەڵێنەکانی بێت."
لە درێژەدا، وتەبێژی حەماس رژێمی داگیرکەری تۆمەتبار کرد بەوەی کە دۆسیەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ باج وەرگرتنی سیاسی بەکاردەهێنێت و هۆشداری دا کە رژێمی داگیرکەر جارێکی دیکە لە ڕێگەی سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی غەززەوە، هەوڵی فشارخستنە سەر دەدات.
قاسم لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد، "غەززە هێشتا لە شەپۆلی برسێتیی ئەم دواییە چاک نەبووەتەوە و خەڵک هێشتاش بەهۆی کەمیی خۆراکەوە گیانیان لەدەست دەدەن. رژێمی داگیرکەر هەرگیز دەستی لە سیاسەتی برسیکردنی گەلی فەلەستین هەڵنەگرتووە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢٢٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٦٩ کەس.
خەلیل ئەلحەیە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە ڕایگەیاند، شەڕی غەززە کۆتایی هاتووە و بزووتنەوە و گروپە فەلەستینییەکان لە سەرەتاوە تا کۆتایی پابەند دەبن بە ڕێککەوتنی وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان.
سەرچاوەکانی ناو سوپای داگیرکەر بە ڕۆژنامەی هاراتزیان ڕاگەیاندووە، "حەماس هێزی خۆی زیاد کردووە، چەتەکانیش کە ئیسرائیل پشتیوانیان دەکات، ناتوانن بەرەنگاری ببنەوە."
حکومەتی غەززە ڕاگەیاند، لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە کە ئاگربەست ڕاگەیەندرا تەنها ٩٨٦ بارهەڵگری هاوکاری توانیان بچنە ناوچە غەززە و ئەم ژمارەی زۆر کەمە