فەلەستینیێکی دیکە لە زیندانی داگیرکەران شەهید بوو

ئەسیرێکی دیکەی فەلەستینی بە ناوی کامل محەمەد مەحمود عەجرەمی تەمەن ٦٩ لە زیندانەکانی داگیرکەران شەهید بوو.
جەمعیەتی ئەسیرانی فەلەستینی و شاندی ئازادکراوەکان و ئەسیرەکانی فەلەستینی لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش باسیان لەوە کرد کە رژێمی سەهیۆنی بەردەوامە لە سیاسەتی تاوان بە شێوەی سیستەماتیک لە دژی فەلەستینییەکان.
دەستنیشان کرا، کامل محەمەد مەحمود عەجرەمی تەمەن ٦٩ ساڵە خەڵکی غەززە کە لە زیندانی نەقەب دەستبەسەر کرابوو لە نەخۆشخانەی سۆرۆکا شەهید بووە.
بە پێی زانیارییەکان عەجرەمی باوکی ٦ منداڵ بووە و لە ٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ لە غەززە دەستبەسەر کرابوو.
لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە تاوەکو ئێستا ٨٠ کەس لە زیندان شەهید بوونەتە و ئەم ژمارەیە لە ١٩٦٧ـەوە گەشتووە ٣١٧ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢٢٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٦٩ کەس.
خەلیل ئەلحەیە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە ڕایگەیاند، شەڕی غەززە کۆتایی هاتووە و بزووتنەوە و گروپە فەلەستینییەکان لە سەرەتاوە تا کۆتایی پابەند دەبن بە ڕێککەوتنی وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان.
سەرچاوەکانی ناو سوپای داگیرکەر بە ڕۆژنامەی هاراتزیان ڕاگەیاندووە، "حەماس هێزی خۆی زیاد کردووە، چەتەکانیش کە ئیسرائیل پشتیوانیان دەکات، ناتوانن بەرەنگاری ببنەوە."
حکومەتی غەززە ڕاگەیاند، لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە کە ئاگربەست ڕاگەیەندرا تەنها ٩٨٦ بارهەڵگری هاوکاری توانیان بچنە ناوچە غەززە و ئەم ژمارەی زۆر کەمە