حکومەتی ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٢٥ زیاتر لە ١٩ هەزار هێکتار کێڵگەی ماددە هۆشبەرەکانی لەناوبرد
حکومەتی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٢٥ زیاتر لە ١٩ هەزار هێکتار کێڵگەی خەنە و حەشیش لە وڵات لەناوبرد.
حەمدوڵڵا فیترەت، جێگری وتەبێژی حکومەتی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان، زانیاری سەبارەت بە هەوڵەکانی وڵاتەکەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان کە پلانی بۆ دانراوە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ پێشکەش کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی ئەو بەرپرسە، هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە سەرانسەری وڵاتدا ١٩ هەزار و ٧٦١ هێکتار زەوییان لەناوبردووە کە بۆ چاندنی خەنە و حەشیش بەکار دەهێنرا.
لە میانی ٢٧ هەزار و ٥١١ ئۆپەراسیۆن کە لەلایەن یەکەکانی دژە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە پارێزگا جیاجیاکان ئەنجام دراون، ئەو مادە هۆشبەرانە لەناوبراون.
حکومەتی ئەفغانستان لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢دا قەدەغەیەکی گشتگیری لەسەر چاندنی بەرهەمە نایاساییەکان سەپاند، لەوانە خەنە و حەشیش، هەروەها پرۆسێسکردن و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، لەو کاتەوە هێزە ئەمنییەکان هەوڵەکانیان چڕترکردەوە بۆ نەهێشتنی مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە وڵاتێکدا کە سەردەمانێک یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی بەرهەمهێنەرانی تریاک لە جیهاندا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئۆفیسی حەماس لە لوبنان ساڵح عاروری یاریدەدەری سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی حەماس شەهید بوو. داگیرکەرانی سەهیۆنی شەهید عاروریان وەکو "ئامادەکاری ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا" وەسف دەکرد.
محەمەد ئەشین بەرپرسی مەڵبەندی پارێزگای ئیستانبوولی هودا پار ڕایگەیاند، لە دوای نوێژی هەینی لە حەوشەی مزگەوتی فاتح نوێژی غیابی جەنازە بۆ فەرماندە شەهیدەکانی قەسامی ئەنجام دەدەن.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی فەلەستین، زیندانییەکی فەلەستینی لە زیندانی بیر سەبعە کە لە ژێر دەسەڵاتی سوپای داگیرکەردایە، شەهید بوو.