زیندانییەکی دیکەی فەلەستینی لە زیندانەکانی داگیرکەردا شەهید بووە
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی فەلەستین، زیندانییەکی فەلەستینی لە زیندانی بیر سەبعە کە لە ژێر دەسەڵاتی سوپای داگیرکەردایە، شەهید بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی فەلەستینی وەفا، حەسەن عیسا ئەلکەشایلا خەڵکی شارۆچکەی ڕەحات لە بیابانی نەقەب لە زیندانی بیر سەبعە کە لە ژێر دەسەڵاتی سوپای داگیرکەردایە، شەهید بووە.
ئەسیرەکە کە زیاتر لە ١٣ مانگ لە زیندانە داگیرکەرەکاندا بەند کراوە، چاوەڕوان دەکرا شەش مانگی دیکە ئازاد بکرێت.
ئیدارەی زیندانەکانی رژیمی داگیرکەر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە "دەستبەسەرکراوێکی ئیداری فەلەستینی" کە لە یەکێک لە زیندانەکانی ئەو وڵاتە ڕاگیرابوو، گیانی لەدەستدا.
هیچ زانیارییەک سەبارەت بە بارودۆخی رووداوەکە و بارودۆخی تەندروستی ئەو زیندانییە فەلەستینییە پێش شەهیدبوونی نەدراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئۆفیسی حەماس لە لوبنان ساڵح عاروری یاریدەدەری سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی حەماس شەهید بوو. داگیرکەرانی سەهیۆنی شەهید عاروریان وەکو "ئامادەکاری ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا" وەسف دەکرد.
محەمەد ئەشین بەرپرسی مەڵبەندی پارێزگای ئیستانبوولی هودا پار ڕایگەیاند، لە دوای نوێژی هەینی لە حەوشەی مزگەوتی فاتح نوێژی غیابی جەنازە بۆ فەرماندە شەهیدەکانی قەسامی ئەنجام دەدەن.
حکومەتی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٢٥ زیاتر لە ١٩ هەزار هێکتار کێڵگەی خەنە و حەشیش لە وڵات لەناوبرد.