شاندێکی إتحاد العلماء بەشداری لە پرسەی شێخ محەمەد مەسعود تورەل دەکات

مەلا ئەنوەر قلچئەرسلان سەرۆکی گشتیی إتحاد العلماء لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری لە پرسەی شێخ محەمەد مەسعود تورەل کوڕی خوالێخۆشبوو شێخ عاسم کرد.
مەلا ئەنوەر قلچئەرسلان سەرۆکی گشتیی إتحاد العلماء لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری لە پرسەی شێخ محەمەد مەسعود تورەل کوڕی خوالێخۆشبوو شێخ عاسم کرد کە لە گوندی ئۆخینی شارۆچکەی مۆتکی پارێزگای بەدلیس بەڕێوە دەچوو.
مەلا ئەنوەر کە لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری لە پرسەکە کردبوو پرسە و سەرەخۆشی خۆی پێشکەشی بە شێخ فتح الله ئایتە مودەڕیسی سەرەکی مەدرەسەی ئۆخین کرد و لە خودا داوای رەحمەت بۆ خوالێخۆشبوو کرد.
قلچئەرسلان باسی لەوە کرد کە گوندی ئۆخین یەکێکە لە ناوەندەکانی گرنگی زانست لە ناوچەکە و زۆر گرنگی بەو کەسایەتیانەی لەوێن دەدەن.
مەلا ئەنوەر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە زانایان میراتگری پێغەمبەرەکانن و ئەرکێکی گەورە لە ئەستۆی زانایاندایە بۆ یەکێتی و برایەتی ئوممەت.
شێخ محەمەد مەسعود تورەل رۆژی هەینی لە نەخۆشخانەی بەدلیس کۆچی دوای کردبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان راگەیاند کە ئەمڕۆ هێرش بۆ سەر ٣ کێڵگەی نەوتی لە دهۆک و زاخۆ ئەنجام دراوە.
عومەر ئالپایدنجی کە لە دیاربەکر لە ناو رووباری دیجلە بێ سەروشوێن بوبوو تەرمەکەی دۆزرایەوە.
بەهۆی هاتنی وەرزی هاوین بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی دەستی بە چالاکییەکانی ئامادەکردنی بەرنامەکانی دیدار لە پارکەکان کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "هیچ ڕێگەیەکی تر نییە! تۆوی دوژمنایەتی لەم خاکانەدا نەڕواوە و ناڕوێت."