تەماتەی باتمان بەهۆی کێش و قەبارەکەیەوە سەرنجی خەڵک ڕادەکێشێت

تەماتەکانی گوندی گۆخێی شارۆچکەی حەزۆی پارێزگای باتمان بە کێش و قەبارەکەیەوە سەرنجی خەڵک رادەگێشێت. چالاکیەکان بۆ تۆماڕکردنی جوگرافی تەماتەکە بەردەوامە.
هاوڵاتیانی گوندەکە کە چەندین ساڵە ئەمجۆرە تەماتەیە بەرهەمدێنن سەردانی بەڕێوبەرایەتی دارستان و کشتوکاڵی شارۆچکەی حەزۆیان کرد بۆ تۆماڕکردنی جوگرافی بەرهەمەکە.
ئیسماعیل حەقی ساغلام بەڕێوبەری دارستان و کشتوکاڵی شارۆچکەی حەزۆی باتمان سەبارەت بەم بابەتە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە هەر تەماتەیەک نزیکەی کیلۆیەکە و و دواتر وتی، "ئەو تەماتەیەک کە لەم گوندەدا دەچێنرێن ٢٠٠-٢٥٠ ساڵە بەرهەم دەهێنرێن. تەماتەکان تام و بۆنێکی باشتریان هەیە لەوانی تر. ئاوی تەماتە کە لەم تەماتەیانە دروست دەکرێت زۆر باشە. هەروەها ترشیات دروست دەکەین. ئێمە داوای ئاماژەیەکی جوگرافیمان کردووە و هیوادارین بەم زووانە وەریبگرین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ ڕێگاکان بوونەتە وەک دەریاچە و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لە رێگاکاندا گیریان خوارد.
پەکەکە راگەیاند، هەفتەی رابردوو کۆنگرەیان رێکخستووە و بڕیاری خۆهەڵوەشاندن و دانانی چەکیان داوە.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ڕحا دەستبەسەر ١٠١ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا و گومانلێکراوێک دەستبەسەر کرا.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵات ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.