گەلی دیاربەکر لە سەر بانگێشتی شەهید هەنیە ڕژانە سەر شەقامەکان

لە سەر بانگێشتی شەهید ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی حەماس هەزاران کەس لە دیاربەکر ڕژانە سەر شەقامەکان و پشتگری خۆیان بە دۆزی فەلەستین راگەیاند.
دەزگاکانی مەدەنی ئیسلامی لە دیاربەکر ڕێپێوانێکیان رێکخست و دوای کۆتایی هاتنی رێپێوانەکە نوێنەرانی دەزگاکانی مەدەنی راگەیەندراوی میدیاییان بڵاو کردەوە.
هاوڵاتیان کە بەشداریان لە رێپێوانەکە کردبوو زۆر جار تەکبیریان دەوتەوە و دروشمەکانی دژ بە رژێمی داگیرکەریان دەوتەوە.
دوای کۆتایی هاتنی ڕێپێوانەکە دۆچەند دکتۆر فیکرەت ئۆزچەلیک وتارێکی سڵاودانەوەی پێشکەش کردەوە.
"نوێنەری بەرخۆدان مەحمود عەباس نییە، خالد مەشعەلە"
ئۆزچەلیک لە سەرەتای وتارەکەی جەختی لەوە کرد کە دەبێت پێشنیاری سزادانەوەی هاوڵاتیانی تورکیا کە بەشداریان لە جینۆساید کردووە بەپەلە پەسەند بکرێت و دواتر وتی، "ئێستا پڕۆژەیاساکە لە پەڕلەمانە. دەبێت پڕۆژەیاساکە هەرچی زووە پەسەند بکرێت و بکرێتە یاساکە. هەروەها ئێمە لێرە دەڵێین، مەحمود عەباس نوێنەری بەرخۆدان نییە بەلکو خالد مەشعەلە. ئەگەر کەسێک دەبێت لە پەرلەمان وتاری پێشکەش بکات مەحمود عەباس نییە بەلکو خالد مەشعەلە."
دواتر جەمیل جاهید ئونسال بەڕێوبەری گشتی وەقفی یەتیمەکان لە سەر ناوی دەزگاکانی مەدەنی ئیسلامی وتارێکی پێشکەش کرد.
ئونسال لە سەرەتای وتارەکەی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو شتانەی ئێستا لە غەززە و فەلەستین روودەدەن لە مێژوودا نەبینراون و دواتر وتی، "سەهیۆنییەکانی تیرۆرست بە پشتگری جیهانی رۆژئاوا و دوژمانی ئیسلام بێ گوێدانەوە بە ئەخلاق و یاساکانی نێودەوڵەتی مسوڵمانە فەلەستینییەکان دەکوژن و جینۆساید ئەنجام دەدەن. رژێمی داگیرکەر ١١ مانگە بێ ئەنجامدانەوەی جیاوازی ئافرەت، منداڵ، گەنج و بەساڵچووان دەکاتە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس کوژراون. هەروەها بە ملیۆن ها کەس ناچاری برسێتی کراون. لە خاکەکانی داگیرکراو جگە لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید مامەڵەی خراپ لە دژی ئەسیرەکانیش بەردەوامە. دەبێت لەبیر نەکرێت لەوێ شەڕێک لە دژی ئیسلام هەیە. ئەم شەڕە شەڕی حەق و باتلە. تا کاتی ئازادیی غەززە ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتگری."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
٣٢ ساڵ پێشتر لە گوندی باشباغلاری شارۆچکەی ئەگینی (کەمالیە) پارێزگای ئەرزینگان ٢٩ کەس بە گوڵە کوژران و ٥ کەسیش بە شێوەیەکی وەحشیانە سووتێنران، بەڵام تا ئێستا بکەرانی ڕووداوەکە نەدۆزراینەوە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە کاردانەوەیان هەبوو بەرامبەر بە هێرشی قێزەون بۆ سەر پێغەمبەر لەلایەن گۆڤاری لەمانەوە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشە بە تایبەتی ئاراستەی جیهانی موسڵمانانی ٢ ملیار و بە گشتی ئاراستەی هەموو ئەو کەسانە کراوە کە لە تورکیا دەژین.
دوێنێ شەو لە سلێمانی ٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان تێکشکان.
هودا پار پەیامێکی بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شێخ سەعید و هاوەڵانی بڵاو کردەوە.