هودا پار: بە ڕەحمەوە یادی شێخ سەعید و هاوەڵانی دەکەینەوە

هودا پار پەیامێکی بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شێخ سەعید و هاوەڵانی بڵاو کردەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن ناوەندی گشتی هودا پارەوە بڵاوی کراوە ئاماژە بەوە کراوە کە سەدەیەک بەسەر شەهیدبوونی شێخ سەعید و هاوەڵانیدا تێپەڕیوە و بانگەوازێک بۆ ئاشکراکردنی شوێنی گۆڕەکەی کرا.
لە ساڵانی سەرەتای دامەزراندنی کۆماریدا شەڕێکی گشتی دژ بە ئیسلام بەڕێوەچوو
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەو شێواندنە مێژووییانەی کە لەبارەی شێخ سەعیدەوە کراوە بەردەوامە و ئەم دۆخە بەربەستێک لە بەردەم ئاساییکردنەوەی تورکیا پێکدەهێنێت.
لەو بەیاننامەیەدا جەخت لەوە کرایەوە کە لە ساڵانی سەرەتای کۆماریدا شەڕێکی ئاشکرا دژ بە ئیسلام بەڕێوەچوو و خەلافەت هەڵوەشایەوە.
پێویستە سیاسەتەکانی ڕەتکردنەوە و ئینکاری و ئاسمیلەکردن بخرێتە ژێر پرسیارەوە
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، شێخ سەعید کاردانەوەی نەبووە دژی کۆمار بەڵکو دژی سەپاندنی ئیلحاد، هەروەها باس لەوەش کراوە کە ناسیۆنالیستە تورک و کوردەکان بە هەمان تێز هێرشیان کردووەتە سەر شێخ سەید.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە تورکیا دەبێت ڕووبەڕووی ئەم ئازارانەی ڕابردوو بێتەوە و سیاسەتەکانی ڕەتکردنەوە و ئینکارکردن و ئاسمیلاسیۆنیش بخرێتە ژێر پرسیارەوە.
تەواوی دەقی راگەیەندراوەکەی هودا پار:
"بە ڕەحمەوە یادی شێخ سەعید و هاوەڵانی دەکەینەوە
سەدەیەکی تەواو بەسەر شەهیدبوونی شێخ سەعید ئەفەندی و هاوەڵەکانی بە شێوەیەکی دڕندانە تێدەپەڕێت. سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠٠ ساڵ، هەم ئەو شێواندنە مێژووییانەی لەبارەیانەوە دەکرێت بەردەوامن و هەم شوێنی ناشتنیان بە نهێنی دەهێڵرێتەوە. ئەم دۆخە ئەوە دەردەخات کە هێشتا ئاساییکردنەوەی ڕاستەقینە لە تورکیادا بەدی نەهاتووە. کوردە موسڵمانەکان و تورکە موسڵمانەکان بۆ چەندین سەدە لە مەلازگردەوە تا چەناق قەلعە پێکەوە دژی کوفر لە سەر زەمینەی هاوبەشی ئیسلام شەڕیان کردووە. بەڵام لە دوای تەنزیماتەوە، پێکهاتەی ئوممەت تەسفیە کراوە و بناغەکانی رژێمێکی ڕۆژئاوایی و ناسیۆنالیستی دانراوە. لە ساڵانی سەرەتای کۆماریدا، شەڕێکی ئاشکرا لە دژی ئیسلام بەڕێوەچوو، دامودەزگا ئیسلامییەکان، بەتایبەتی دەزگای خەلافەتی ١٣ سەدە، کە هەموو موسڵمانان، تورک، کورد و عەرەب، بە قووڵی ڕێزیان لێگرتووە و خۆیان بۆ تەرخان کردووە، داخراون. هاوکات لەگەڵ داخستنی مەدرەسە خوێندنی ئیسلامی قەدەغە کراوە. نەک هەر مزگەوتەکان داخراون، هەندێکیان کراون بە شوێنی بەخێرکردنی ئاژەڵەکان. بەم سیاسەتانە شوناسی ئیسلامی بەدەر کرا و ئیمانی خەڵک بە ئاشکرا کرایە ئامانج.
ڕاپەڕینی شێخ سەعید وەک ڕەفڵەکسێک بۆ بەرگریکردن لە ئیمان و ناسنامەی گەل لەدژی ئەو سیاسەتە ئینکاری و سەپاندنە سەریهەڵدا. ڕاپەڕینی شێخ سەعید هەرچەندە لەگەڵ ئیستفزازی پیران بەرەو ڕێبازێکی جیاواز گۆڕا، بەڵام لە بنەڕەتدا کاردانەوە و سەرهەڵدانێک بوو نەک دژی دەوڵەت یان کۆماری، بەڵکو دژی سەپاندنی بێباوەڕی لەلایەن گروپێکی کەمینەی نوخبەگەرانەوە کە دەوڵەتیان بەڕێوەدەبرد. دیارە ئەوانەی ئەمڕۆ بوختان بە شێخ سەعید دەکەن بە تۆمەتبارکردنی بەوەی کە سیخوڕی بەریتانیایە، لە ڕاستیدا هەوڵی شاردنەوەی ناسنامەی خۆرئاوایی خۆیان دەدەن. بەڵام خیانەتی ڕاستەقینە پەردەپۆشکردنی حەقیقەت و بێبەشکردنی کۆمەڵگایە لە زناینی حەقیقەت.
ئەم سیستەمە کە بە تێگەیشتنی سەپاندی سەردەمی تاکە حزبی لە قاڵب دراوە، گەلی موسڵمانمان، چ تورک و چ کورد، لە ناسنامەی ڕەسەنی خۆیان دوور خستووەتەوە و یەکگرتوویی لەسەر بنەمای ئیمان زیانی پێگەیشتووە. چەندە بەداخەوە کە ئەمڕۆ هەم بەشێک لە ناسیۆنالیستی تورک و هەم هەندێک لە ناسیۆنالیستی کورد لە دوژمنایەتییان بەرامبەر شێخ سەعید هەمان زمان بەکاردەهێنن و لە یەک بەرەی دژ بە ئیمانی ئەو خەڵکە کۆدەبنەوە.
لەگەڵ چوونە ناو سەدەی دووەمی تورکیا، دەبێت ڕووبەڕووی هەڵەکانی سەدەی پێشوو ببنەوە؛ سیاسەتەکانی ڕەتکردنەوە و ئینکاری و ئاسمیلەکردن کە دژی باوەڕ و ناسنامە و بەهاکانی خەڵک جێبەجێ دەکرێن، دەبێ بە ئاشکرا بخرێنە ژێر پرسیارەوە.
بەم بۆنەیەوە، لە یادی سەد ساڵەی شەهیدبوونیاندا، بە ڕێزەوە یادی شێخ سەعید ئەفەندی و هاوەڵانی دەکەینەوە؛ ئێمە بانگەوازی خۆمان بۆ ئاشکراکردنی شوێنی گۆڕیان دووپات دەکەینەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەهید شێخ سەعید لە ١٠٠مین ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی لە ئەنجامی بەرنامەیەک لە لایەن جەمعیەتی موستەزعەفان و پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان لە دیاربەکر یاد کرا.
دوێنێ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای مێردین حوسێن هاسار مامۆستا و وانەبێژی مەدرەسەی إتحاد العلماء و نورالدین سەزگین کارمەندی مەدرەسەکە لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا.
لە ٢٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٢ پەکەکەییەکان بە جڵوبەرگی سەربازەکان چوونە گوندی سووسای شارۆچکەی فارقینی پارێزگاری دیاربەکر و ١٠ مسوڵمانیان کە لە ناو مزگەوت بوون شەهید کرد.