یاپجیئۆغلو: دەبێت واز لە چەک بهێنرێت و لەم بارەیە ئەرک لە ئەستۆی تەواوی لایەنە سیاسیییەکاندایە

زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لەمیانەی بەشداری لە کۆڕبەندی هەولێر وتی، "دەبێت واز لە چەک بهێنرێت و لەم بارەیە ئەرک لە ئەستۆی تەواوی لایەنە سیاسییەکاندایە."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بەشداری لە کۆڕبەندی هەولێر کرد کە لە لایەن تۆڕی میدیایی رووداو لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان رێکخراوە.
یاپجیئۆغلو لە میانەی بەشداری لە کۆڕبەندەکە وڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووس ڕوشەن چاکر دایەوە و باس لە چەند پرسێکی گرنگ لەبارەی پرسی کورد و قۆناغی دانانی چەک کرد.
یاپجیئۆغلو لە وڵامی پرسیار لەبارەی بانگێشتەکەی دەوڵەت باخچەلی بۆ هاتنی ئۆجەلان بە پەڕلەمان وتی، "بە ڕاستی ئێمە ئەم بانگێشتەی باخچەلی وەک چەنسێک دەبینین. هەڵبەت ئێمەش تەعەجوبمان کرد. بۆچی؟ چونکە وتبووی وەرە پەڕلەمان قسە بکە. ئێمە دەزانین کە عبدالله ئۆجالان ناتوانێت بهێتە پەڕلەمان و لە کۆبوونەوەی فڕاکسیۆنی پارتی دەم قسەی بکات. هەروەها دەزانین کە جگە لە ئیمرالی ناتوانرێت لە شوێنێکی دیکە بانگەوازیێک بکرێت. ئەگەری هەیە بە گرتەڤیدیۆیێک پەیامێک بڵاو بکات. ئێمە ئەمەی وەک چەنسێک هەڵدەسەنگینین."
یاپجیئۆغلو لەبارەی پرسیاری تورکیای بێ چەک ئاماژەی بەوە کرد کە بێ گومان دەبێت واز لە چەک بهێنرێت و وتی، "ئامانج ئەوەیە تورکیایەک بە بێ تیرۆر پێکبهێنرێت. ئێمە هەڵوێستەکەمان لەم بارەیە بە ئاشکرا وتمان. ئێمە وتمان کە دەبێت واز لە چەک بهێنرێت. ئەگەر حکومەت لەبارەی پرسی کورد هەنگاو بهاوێژێت یان نەهاوێژێت دەبێت واز لە چەک بهێنرێت. لەمبارەیە ئەرک لە ئەستۆی تەواوی لایەنەکانی سیاسیدایە. هەڵبەت ئێمە لەمبارەیە ئەرکەکەمان بە شێوەیەکی ئاشکرا بەجێ هێنا."
چاکر لەبەردەوامی ئەم پرسیارەی کرد، "لە پەڕلەمان چوونە سەردانی حیزبەکانی سیاسی بەڵام نەچوونە سەردانی هودا پار. هەنێک لایەن دەڵێن پارتی دەم نەچووە و هەنێک لایەنیش دەڵێت هودا پار مۆڵەتی نەداوە. راستی ئەمە چییە؟"
یاپجیئۆغلو وتی، "بە پێی رای من، دەبێت لایەنەکانی سیاسی سەردانی یەکتر بکەن. لە ساڵی ٢٠١٢ کاتێک یەکەم کۆنگرەمان رێکخست بانگێشتی تەواوی حیزبەکانی سیاسیمان کرد. یەکێک لەوان هەدەپە بوو. بەڵام نەهاتن. لە کاتی جەژنەکان وتین کە دەمانەوێت سەردانی ئێوە بکەین بەڵام دەرگاکەیان داخست. ئێمە سێ جار لە دەرگامان دا. بەڵام ئێمە دەرگامان بە رووی هیچ کەس دانەخستووە."
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی لەبارەی دەستووری نوێ لە تورکیا وتی، "جەهەپەی کە دەڵێت، ئێمە دامەزرێنەری کۆماری تورکیایین کودەتای ١٢ی ئەیلوول وەک فاشیست وەسف دەکات. لە لایێک بە کەنعان ئەڤرەن دەڵێت فاشیست و لە لای دیکە پشتگری لە رەفتارەکانی ئەڤرەن دەکەن. لە ئەنجامدا، دەستوور لە لایەن مرۆڤ ئامادەکراوە و ڕۆژ بە ڕۆژ پێویستی بە گۆڕانکاری دەبێت. قسەکەمان ئەمەیە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بۆ پشتیوانی لە کاروانی بەرخۆدانی مەغریب کە بۆ تێکشاندنی گەماڕۆی سەر غەززە بەڕێوەکەوتووە لە دیاربەکر "ڕێپێوانی جیهانی غەززە" رێکخست.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی فارابی لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵات. لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیان بە نەخۆشخانەکە گەشت و چەندین هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.
بزووتنەوەی گەنجایەتی و بانگەوازی لە ناوچەی رەزانی شاری دیاربەکر لە ناو پارێکدا بەرنامەیەک رێکخست.
نوێنەرانی إتحاد العلماء و کاروانی ئومێد کە بۆ بەشداری لە رێپێوانی جیهانی غەززە لە میسڕ بوون لە لایەن پۆلیسی میسڕ لە قاهیرە دەستبەسەر کران.