نوێنەرانی إتحاد العلماء و کاروانی ئومێد کە بۆ بەشداری لە رێپێوانی غەززە لە میسڕ بوون دەستبەسەر کران

نوێنەرانی إتحاد العلماء و کاروانی ئومێد کە بۆ بەشداری لە رێپێوانی جیهانی غەززە لە میسڕ بوون لە لایەن پۆلیسی میسڕ لە قاهیرە دەستبەسەر کران.
مەلا عبدالقدوس یالچن یاریدەدەری سەرۆکی گشتی إتحاد العلماء و المدارس الإسلامیة (یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان) و ئەردال ئەلیبویوک یاریدەدەری سەرۆکی گشتی وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد کە بۆ بەشداری لە رێپێوانی جیهانی غەززە لە میسڕ بوون لەو هۆتێلەی دەمانەوە لە لایەن پۆلیسی میسڕی دەستبەسەر کران.
إتحاد العلماء سەبارەت بە چوونەوەی مەلا عبدالقدوس بۆ میسڕ راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە لە هۆتێل لە لایەن پۆلیسی میسڕ دەستبەسەر کراوە.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، "سەیدا مەلا عبدالقدوس یالچن یاریدەدەری سەرۆکی گشتیمان کە بۆ بەشداری لە رێپێوانی جیهانی غەززە بۆ پشتیوانی لە غەززە چوبوو میسڕ لە لایەن پۆلیسی میسڕ لە هۆتێل دەستبەسەر کرا. بۆ کۆتایی هێنان بەو ستەمەی لە غەززە هەیە هەرچی لە دەستمان دێت بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانەوە. بوون لەگەڵ مەزلومەکان پێویستیێکی باوەڕی و مرۆڤایەتیمانە. ئەم جۆرە رێگریکردنانە ناتوانن گەلی مسوڵمان ناچاری پاشکەشە بکات. إن شاء الله، بە سەبڕ و سەبات بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان بۆ حاکیمکردنی عەدالەت."
پۆلیسی میسڕ هەڵکوتاوە سەر ژمارەیەکی زۆر هۆتێل لە میسڕ کە بیانییەکان تێدا دەمێنن و بۆ بەشداری لە رێپێوانەکە لەوێ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیان دەستبەسەر کرد.
رێپێوانی جیهانی غەززە بۆ سەرنجڕاکێشان بە سەر قەیرانی مرۆیی لە غەززە و پشتیوانی لە گەلی غەززە رێکخراوە.
دەستبەسەرکردنەکان و بڕیارەکانی دیپۆرتکردن بووە هۆی ناڕەزایەتی نێودەوڵەتی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە بەندەری پارێزگای بوشەهری وڵاتی ئێران لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر لە ناو تانکەرێکی مێتانۆل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بە بۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
وەقفی یەتیمەکان بە بۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاو کردەوە و جەختی لەوە کرد کە دەبێت لە جەژن یەتیمەکان لەبیر نەکرێن.