سەرۆکی گشتی هودا پار بەبۆنەی شەوی قەدر پەیامێک بڵاو دەکات

زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بە بۆنەی شەوی قەدر پەیامێکی بڵاو کردەوە و داوای کرد کە ببێتە وەسیلەی یەکێتی و یەکڕیزی نێوان مسوڵمانەکان.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بە بۆنەی شەوی قەدر پەیامێکی بڵاو کردەوە.
یاپجیئۆغلو لەو پەیامەی لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی راگەیاند وتی، "کاتێک بە توندی دەستمان بە پەیامی قورئانەوە گرت، شەرەفمەندترین لاپەڕەکانی مێژووی خۆمان نووسی. بەڵام کاتێک پشتمان لە قورئان کرد، دۆخی ئوممەت بەدبەخت بوو."
یاپجیئۆغلو لە بەرەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە شەوی قەدر خاوەنداریکردن لە قورئان بە بیر دەهێنێت کە گەورەترین ئەمانەتی مسوڵمانەکانە و وتی، "حەمد بۆ خودای گەورە کە ئێمەی گەیاندە ئەم شەوی قەدر کە لەو شەوەدا قورئانی کەریم وەک رەحمەت بۆ مرۆڤایەتی ناردراوە. خودای گەورە هەموومان بکاتە لەو کەسانەی کە سوود لە فەیز و بەرەکەتی شەوی قەدر دەگرن کە لە هەزار مانگ بەخێرترە. ڕۆژوو و عیبادەتەکانمان قبول بکات."
"ئەو خوێنڕشتنەی لە جیهانی ئیسلامیدا هەیە، ئەو باجە قورسەیە کە دەیدەین بۆ دوورکەوتنەوە لە قورئان"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، "ئەم شەو پیرۆزە جارێکی تر بەرپرسیارێتی خۆمان بۆ پاراستنی قورئانمان بیردەخاتەوە کە گەورەترین ئەمانەتە کە وەک موسڵمان هەمانە. کاتێک بە توندی دەستمان بە پەیامی قورئانەوە گرت، شەرەفمەندترین لاپەڕەکانی مێژوومان نووسی. بەڵام کاتێک پشتمان لە قورئان کرد، دۆخی ئوممەت بەدبەخت بوو. نادادپەروەری بەربڵاو بووە، مەعریفە جێگەی خۆی بە نەزانی و یەکڕیزی جێگەی خۆی بە دابەشبوون داوە. ئەو خوێنڕشتنەی لە جیهانی ئیسلامیدا هەیە، ئەو باجە قورسەیە کە دەیدەین بۆ دوورکەوتنەوە لە قورئان. کاتێک موسڵمانان پشتیان لە کتێبی خوا کرد و ڕوویان لە ئایدۆلۆژیای ڕۆژئاوایی و داب و نەریتە نەزانەکان و پەیوەندییە شەیتانییەکان کرد، نەک هەر یەکڕیزی و یەکگرتوویی خۆیان لەدەست دا. بەداخەوە ئەم دوژمنایەتی و دووبەرەکییە هێشتا زیندووە. لە ئەنجامدا موسڵمانان لە ژێر چەوساندنەوە و ئازاری بێوچاندا لە زۆر شوێنی جیهان بە تایبەت لە فەلەستین ئازار دەچێژن."
"هیوادارم ببێتە ئامرازی زیندووکردنەوەی برایەتی هەزار ساڵەمان لەسەر بنەمای دادپەروەری"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە هیوادارە شەوی قەدر ببێتە وەسیلەی یەکێتی و یەکڕیزی لە نێوان مسوڵمانەکان و وتی، "لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە ئەم شەوە کە لە هەزار مانگ بەخێرتە ببێتە ئامرازێک بۆ زیندووکردنەوەی برایەتی هەزار ساڵەمان لەسەر بنەمای دادپەروەری و بۆ یەکڕیزی و یەکێتی مسوڵمانان لە هەموو جیهاندا. بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی شەوی پیرۆزی قەدرتان لێدەکەم."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رێکخراوی نێودەوڵەتی یەتیم ئەلی ئەوروپا بەردەوامە لە چالاکییەکانی بۆ دابەشکردنی هاوکاری بە سەر یەتیم و هەژارەکاندا.
چاپخانەیەک کە ناوەندەکەی لە دیاربەکرە لە راگەیەندراوێکی خۆی هاوسەرگیری وەک "مردن و کۆیلایەتی" وەسف کردبوو. ئەم رەوشە بووە هۆی ناڕەزایەتی گەلی کورد.
وەقفی یەتیمەکان بەهۆی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە و باسی کرد، "لە کاتێکدا کە هەموو جیهانی ئیسلام لە ناو خۆشی جەژندایە غەززە بەهۆی کۆمەڵکوژی و جینۆساید لەناو غەمگینیدایە."
یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء) بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە.