سبەینێ لە ٣ شار بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر بەڕێوە دەچێت

سبەینێ لە شارەکانی وان، ئەدەنە و ئیستانبوول بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر بەڕێوەدەچێت کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر رێکخراوە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر هەموو ساڵێک لە مانگی نیساندا بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر (بە پێی بەرواری زایینی) رێکدەخات.
تەوەری ئەمساڵی بەرنامەکان وەک "رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد" هەڵبژێدراوە.
یەکەم بەرنامەی مەولودی ئەمساڵ لە ٦ی نیسان لە شارۆچکەی جزیری پارێزگای شرنەخ رێکخرا. دواتر لە ١٣ نیسان لە شارەکانی باتمان و عەنتاب بەرنامەی مەولود رێکخرا.
وەک هەموو ساڵێک گەورەترینی بەرنامەکان لە ٢٠ی نیسان لە شاری دیاربەکر بە بەشداری سەدان هەزار کەس رێکخرا. بەرنامەکە بە بەشدارانی ژمارەیەکی زۆر زانا، سیاسەتمەدار، نوێنەرانی دەزگاکانی مەدەنی و مێوانەکان لە ژمارەیەکی زۆر وڵات و ناوچەی جیهان وەک ئەفغانستان، سوودان، ئەتیۆپیا، لوبنان، مەکەدۆنیا، هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر ناوچەی دیکە بەڕێوەچوو.
خۆڵی کۆتایی بەرنامەکان سبەینێ لە ٢٧ی نیسان لە شارەکانی وان، ئەدەنە و ئیستانبوول بەڕێوەدەچێت.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە راگەیەندراوەکانی جیاجیا باسیان لەوە کرد کە ئامادەکارییەکان بۆ رێکخستنی بەرنامەکان لەو شارانە کۆتایی هاتوون و شارەکان ئامادەی یادکردنی بەرنامەی مەولودی پێغەمبەرن. هەروەها بانگێشتی هاوڵاتیان کرد کە بەشداری لە بەرنامەکان بکەن.
وەقفەکە لە پەیامی ئەمساڵی بەرنامەکە گرنگی بە بابەتی "بەرخۆدان" دایەوە و چەندین پەیامی گرنگ دایەوە.
پەیامی وەقفەکە لە ٨ ماددە پێکهاتووە کە بریتین لە؛
"١- بەرخۆدان؛ موژدەگانی سەرکەوتنەکانی پیرۆز و نزیکە: رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەدە (د.خ).
٢- قودسیەت؛ نیشانەی جیاوازی حەق و باتیلە: شاهێدی حەقیقەت حەزرەتی موحەممەدە (د.خ).
٣- حامیەت؛ هەوڵێکی بێ کۆتای تێکۆشانێکی مافدارە: خاوەنی شەرەف حەزرەتی موحەممەدە (د.خ).
٤- عەدالەت؛ گەرەنتی خۆشی و سەلامەتی جیهانە؛ نمونەی مەرحەمەت حەزرەتی موحەممەدە (د.خ).
٥- شەهادەت؛ ئەنجامێکی بەرزی خۆبەخشی و پاکیە: پێشەوای بوێری و جەسارەت حەزرەتی موحەممەدە (د.خ).
٦- برایەتی؛ هاوکاری و هاودەنگی بەرپرسیارێتیێکی ئیسلامیە؛ هێمای وەفا حەزرەتی موحەممەدە (د.خ).
٧- حیکمەت؛ ئاوێنەی سەبڕی ئازادی و رزگاریە: رابەری رزگاری حەزرەتی موحەممەدە (د.خ).
٨- وەحدەت؛ جەختکردنەوەیەکی بەهێزە لەسەر هاوبەشییەکان: رێبەری مسوڵمانەکان حەزرەتی موحەممەدە (د.خ)."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به سهردانێکی فهرمی دهگاته عهممانی پایتهختی شانشینی ئوردنیی هاشمی.
بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر کە لە وان لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر رێکخراوە بە بەشداری دەیان هەزار کەس دەستیپێ کرد.
ئامادەکارییەکان بۆ بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر رێکخراوە کۆتایی هات.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ئەمڕۆ لە ئەندەنە بەرنامەیەکی مەولود رێکدەخات و ئامادەکارییەکان بۆ رێکخستنی بەرنامەکە کۆتایی هاتوون.