لە ئێران لە ناو تانکەری مێتانۆل ئاگر دەرکەوت: ٣ کوژراو و ٢ بریندار

لە بەندەری پارێزگای بوشەهری وڵاتی ئێران لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر لە ناو تانکەرێکی مێتانۆل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە دوێنێ کاتژمێر ١١:٠٥ لە بەندەری شاری دەیر لە کەنداوی فارس لە باشووری ئێران رووی دا.
عەلی رەزا سەجادی قایمقامی شارۆچکەی دەیر راگەیاند، تەقینەوەکە لەکاتی ئۆپڕاسیۆنی لێهەڵمژینی کەشتییەکە روویداوە و ئەوەش بووەتە هۆی دەرکەوتنی ئاگر.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
دوای رووداوەکە تیمەکانی فڕیاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کران.
مەترسی لە زیاتربوونی ژمارەی قوربانییەکان هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نوێنەرانی إتحاد العلماء و کاروانی ئومێد کە بۆ بەشداری لە رێپێوانی جیهانی غەززە لە میسڕ بوون لە لایەن پۆلیسی میسڕ لە قاهیرە دەستبەسەر کران.
ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بە بۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
وەقفی یەتیمەکان بە بۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاو کردەوە و جەختی لەوە کرد کە دەبێت لە جەژن یەتیمەکان لەبیر نەکرێن.