شەهید شێخ سەعید لە ١٠٠مین ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی لە دیاربەکر یاد کرا

شەهید شێخ سەعید لە ١٠٠مین ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی لە ئەنجامی بەرنامەیەک لە لایەن جەمعیەتی موستەزعەفان و پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان لە دیاربەکر یاد کرا.
سەدەیەک بە سەر شەهادەتی شێخ سەعید و ٤٧ هاوڕێکەی لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٥ تێپەڕی. لە سەدەمین ساڵوەگەڕی شەهادەتی شێخ سەعید و هاوڕێکانی، جەمعیەتی موستەزعەفان و پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان لە مەیدانی شێخ سەعید لە دیاربەکر بەرنامەیەکی یادکردن رێکخست.
بەرنامەکە بە پێشکەشەوانی جیهاد کاپلان و عبدالسلام شانلی لە مەیدانی شێخ سەعید بەڕێوەچوو و بە خوێندنی قورئانی کەریم لە لایەن حافیز عومەر ئاکگول دەستیپێ کرد.
دواتر هونەرمەندانی ئاژانسی ئۆزلەم سرودیان لەبارەی شێخ سەعید پێشکەش کرد و دواتر فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار وتارێک لەبارەی شێخ سەعید پێشکەش کرد.
"لە جیاتی برایەتیی ئیسلامیی تورک-کورد، جەخت لەسەر ناسیۆنالیزمی تورک، ڕۆژئاوایی و عەلمانیزم کرایەوە"
پەرلەمانتار دینچ باس لە دۆزی شێخ سەعید کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ١٠٠ ساڵ پێشتر لەم مەیدانە شێخ سەعید و ٤٦ هاوڕێکەی شەهید بوون و وتی، "بە شێوەیەکی بە روومەت و عیزەت خۆیان رادەستی ئیسلام کرد و شەهید بوون و زیللەتیان قبول نەکرد. چونکە ئەوان ئیمانیان بە خودای پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکانی هێنابوو. سەرەڕای تەمەنی شێخ سەعید نەیگوت با تەنها قیام و سەرهەڵدان بکەم. چونکە لەو کاتەدا دوژمنایەتی بەرامبەر ئیسلام و پیرۆزییەکان هەبوو. دوای فەرمانی تەنزیمات، لە جیاتی برایەتیی ئیسلامیی تورک-کورد، جەخت لەسەر ناسیۆنالیزمی تورک، ڕۆژئاوایی و عەلمانیزم کرایەوە. ئینگلیز و فەرەنسی و یۆنانیەکان سەرەڕای سوپای مۆدێرنیان، دەیانزانی تا گەلێکی موسڵمان هەبێت، ناتوانن سەرکەوتن بەدەست بهێنن. چونکە گەلی موسڵمان بە چەقۆ و شۆفڵ و دار ڕووبەڕووی دوژمن دەبوونەوە و ڕێگەیان نەدەدا تێپەڕن."
"تێکۆشان لە دژی جڵوبەرگ کرا، ئەوانەی کڵاوی ئینگلیزیان لەبەر نەدەکرد دەکوژران"
فاروق دینچ لە بەردەوامی باس لە رووداوەکانی ئەو سەردەمە کرد و وتی، "دوژمن بیری دەکرد کە پێش هەموو شتێک دەبێت خەڵک لە ئیسلام دوور بخرێت. لە سەردەمی دامەزراندنی کۆماری، رژێمی کەمالیست بۆ دوورخستنی خەڵک لە ئیسلام دەستبەکار بوو، ئەلوفبێی قورئان قەدەغە کرا، هەوڵ درا ئوممەت لە عیلم دوور بخرێت، لە ژێرناوی تەوحیدی تەدریسات، یەکخستنی پەروەردەیی، مەدرەسەکان کە بۆ ماوەیەکی درێژ زانا و موجاهیدیان پەروەردە کردبوو داخران. ئەمە بەس نەبوو؛ تێکۆشان لە دژی جڵوبەرگ کرا، لەبەرکردنی کڵاوی ئینگلیزەکان بە سەر مسوڵمانەکان ئیجباری کرا، مسوڵمانەکانی کە کڵاویان لەبەر نەدەکرد لەسێدارە دران، هەزاران کەس لەبەر ئەوەی کڵاویان نەبوو نەیاندەتوانی بچنە نەخۆشخانەکان و بەشێکی گەورەیان گیانیان لەدەستدا. هەروەها لەگەڵ ئەوەی ئوممەت لە نێوان سنوورەکان دابەش کرابوون بەڵام لە ژێر سێبەری مەقامی ١٣ سەدەی خیلافەتدا بوون بەڵام ئەویش هەڵوەشێنرا. لە ڕۆژنامەکان سووکایەتی بە پێغەمبەر علیه الصلاة و السلام کرا. پەروەردەی قورئانی کەریمی قەدەغە کرا. زانایەکی بە روومەت و ئەمیری موجاهیدەکان شێخ سەعید لە بەرامبەر ئەم دۆخە بێ دەنگ نەبوو و دەستبەکار بوو."
هەروەها وتی، "شێخ سەعید لەگەڵ عالیم و شێخەکان دیداری کرد، باسی لەوە کرد کە لە دوژمنانی ئیسلام خۆشنابێت و دەستبەکار بوو. دوای سەرهەڵدانەکە شێخ سەعید و هاوڕێکانی لە ئەنجامی خیانەتێک دەستبەسەر کران و لە لایەن رژێمی کەمالیست هێنرانە ئەم مەیدانە. کاتێک شیخ سەعید هێنرایە بەردەم سێدارە داوای لێبوردن لە پارێزگار و جەلاد نەکرد، بەپێچەوانە گوتی، 'لە مەحشەردا لێپرسینەوە لەگەڵتان دەکەین!' شێخ سەعید کاتێک لە زیندان بوو هاوسەرەکەی هاتبوو لای و پێی گوتبووی کە دەستدرێژی دەکرێت سەر نامووسی خەڵک. لە بەرامبەردا شێخ گوتبووی کە 'گەورەترین نامووس نامووسی ئەکبەر ئیسلامە. ئەگەر ئیسلام لەدەستبچێت باس لە کام نامووس دەکەی."
"لەگەڵ تەواوی هەوڵەکانی پیسکردن ڕۆژ بە ڕۆژ خۆشویستانی شێخ سەعید زیاتر دەبن"
فاروق دینچ لە بەردەوامی باس لەو بوختانانە کرد کە دەخرێنە ئەستۆی شێخ سەعید و دۆزە پیرۆزەکەی و وتی، "کاتێک بینیان لە نێوان خەڵک خۆشەویستی شێخ سەعید زۆرە، بۆ ئەوەی ئەم خۆشەویستییە لەناو ببەن هاتن ڕۆژهەڵات و وتیان کە 'سیخوڕی ئینگلیزەکان بوو'، لە ڕۆژئاوا سەرهەڵدانی شێخ سەعیدیان وەک 'جووڵانەوەی کوردپەرست' پێشان دا. بۆ دڵخۆشکردنی دەوڵەتانی دەرەوە ڕوونیان کردەوە کە شێخ سەعید لە پێناو شەریعەت و ئیسلامدا جیهادێکی کردووە و هەر بۆیەش لەسێدارە دراوە. ناونانی شێخ سەعید بە سیخوڕێکی بەریتانی' وەک ئەوە وایە مێژوو پێچەوانە بێتەوە. چونکە کاتێک شێخ سەعید شەهید بوو، کاتێک موسڵمانانی ناوچەی بارزان لە باشووری کوردستان هاتنە پاڵ شێخ سەعید، ئینگلیزەکان بە خۆیان ڕێگرییان لێدەکردن. لە لایەکی ترەوە لە سوریا کە ئەوکاتە لەژێر دەسەڵاتی کۆلۆنیالی فەرەنسادا بوو، بە ناردنی سەربازەکانی کەمالیست بۆ ئەوێ بە شەمەندەفەرەوە بەربەستێکیان دروست دەکرد بۆ ئەوەی موسڵمانان بەشداری ڕاپەڕین نەکەن. ١٠٠ ساڵە رژێمی کەمالیست بوختان دەکات و هەوڵی ڕیسواکردنی شێخ سەعید دەدات بە درۆ و بوختان، بەڵام سوپاس بۆ خوا ڕۆژانە نەوە و مورید و هەوادارانی شێخ سەعید لە زیادبووندایە. کەس بە درۆ و بوختانەکانی رژێمی کەمالیست فریو نادرێت. سوپاس بۆ خوا ئێمەش لەسەر ڕێگای شێخ سەعیدین."
"برا دووانەکەی کەمالیزم، ئاپۆیزمیش هەمان تاکتیک بەکاردەهێنێت"
فاروق دینچ لە بەردەوامی وتی، "برا دووانەیەکی کەمالیزم بەناوی ئاپۆیزم هەیە. ئاپۆیزمیش هەمان تاکتیک بەکاردەهێنێت. هەروەها ئاپۆیستەکان دەزانن کە ئەم کەسانە تا دڵسۆزی ئیسلام و قورئان و شێخەکانیان و زاناکانیان و مەدرەسەکانیان بن ناتوانن هیچ بکەن. ئەو کەسەی ئێستا تووشی قەیرانێکی فیکری و فەلسەفی بووە، دواجار چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بە شێخ سەعید و قازی محەمەد و مەلا مستەفا بارزانی و زانایانی دیکەی ئیسلامی بە 'هاوکار\خزمەتکاری کەسانێکی دیکە' ناوبردووە. هەمان عەقڵیەت نوێژ بە 'شانۆ' ناودەبات، هاوسەرگیری بە 'کۆیلایەتی'، قورئان بە 'کتێبێک کە لە ئەفسانەی سۆمەری وەرگیراوە' و بە خراپ باسی پێغەمبەر دەکات. هەروەک چۆن ئەبوجەهل وەفادار بوو بۆ بتەکان، ئەم عەقڵیەتەش دڵسۆزە بۆ ئەفسانەی سۆمەری. دوای لابردنی بەها و زانایانی ئیسلام لەناو ئێمەدا، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوان تاکە عەقڵیەتن کە کورد دەتوانێت پەیڕەوی لێبکات. هەروەها ئەم تاکتیکە لە عەقڵیەتی کەمالیستیش دەدزن. بەو پێیەی ئەم ڕۆڵەیان لە عەقڵیەتی کەمالیستی وەرگرتووە، برای دوانەن."
"تا ئێستا گۆڕی شێخ سەعید و بدیع الزمان سەعید نورسی نادیارە. ئایا لە هاواری کەمالیستەکان دەترسن؟"
فاروق دینچ ئاماژەی بەوە کرد کە رێگای چارەسەرکردنی کێشەیەکی سەد ساڵە برایەتی ئیسلامە و وتی، "ئێستا پرسی بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆیی لە ڕۆژەڤدایە. دەبێت ئاشتی ناوخۆی بەهێز بکرێت، راستە. رێگای چارەسەرکردنی بەرەی ناوخۆیی لەم مەیدانەیە شێخ سەعیدە. چونکە ئێمە لێرە بەرەی ناوخۆییمان لەدەستدا."
هەروەها وتی، "شێخ سەعید زانا و موجاهیدە، بوختانەکان ئیعتیبارەکەی لەناو نابات. ئێمە وشەی ئیعادەی ئیعتیبار\پێدانی دووبارەی ناوبانگ بەکار ناهێنین. ئیعتیباری شێخ سەعید تەواوە. ئەو شەهیدە و لە پلەیەکی بەرزدایە. ئەگەری داوای ئیعادەی ئیعتیبار دەکرێت با ئەوانەی مێژووی درۆ دەنووسن بچنە لەدوای ئیعتیباری خۆیان بگەڕن. هەروەها، هێشتا شوێنی گۆڕی شێخ سەعید دیار نییە. ئەوەندە دژایەتی بەهاکانمان کردوون کە لە گۆڕی شێخ سەعیدیش دەترسن. تەماشا بکەن، شوێنی گۆڕی ئانزاکەکان (سوپای هاوبەشی ئوسترالیا و نیوزیلاند) کە لە چەناق قەلعە مسوڵمانەکانیان شەهید کردووە دیارە. کەسوکارەکانیان هەموو ساڵێک دێنە سەردانیان دەکەن. بەڵام شوێنی گۆڕی شێخ سەعید و بدیع الزمان سەعید نورسی هێشتا دیار نییە. پرسیار دەکەین، لە کێ دەترسن؟ لە هاوکاری کەمینەیەکی گومڕاه، عەلمنایەکان، کەمالیستەکان دەترسن؟ تا کەی لە ناو زیللەتێک کە ئەوان سەپاندوون دەژین؟ ئەگەر پێش لە هەموو شتێک داوای بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆیی دەکرێت دەبێت دەست بە چاککردنەوەی مێژوو بکرێت و راستییەکان ئاشکرا بکرێن."
"پێویستە برایەتی ئیسلام و ئیمان بکەینە شوناسی سەروو"
فاروق دینچ لە بەردەوامی باس لە گرنگی دووبارە دامەزراندنی برایەتی ئیسلام کرد و وتی، "بۆ بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆیی، پێویستە ڕووبەڕووی ئەو زەبر و زەنگانە ببنەوە کە ئەم میللەتە ئەزموونی کردووە. پێویستە دەستوەردان بکرێت لەو هێڵە شلەیانەی کە لە نێوان میللەتدا دروست بوون و ئەم هێڵە هەڵانە پێویستیان بە داخستنی هەیە. لە هەمووی گرنگتر پێویستە برایەتی خۆمان لەگەڵ ناسنامەی سەرووتری ئیسلام دابمەزرێنین. هەروەک چۆن ئێمە لە ژێر سەقفی برایەتی ئیسلامی لە چەناق قەلعە و مەلازگرد کۆبووینەوە، پێویستە برایەتی ئیسلام و ئیمان بکەینە شوناسی سەروو. تەنها بەم شێوەیە دەتوانین بەرەی ناوخۆیی خۆمان بەهێزتر بکەین. بەم بۆنەیەوە ڕایدەگەیەنین کە شێخ سەعید و بدیع الزمان سەعید نورسی و عاتف خۆجەی ئیسکیلیپی لەبیر ناکەین. شێخ سەعید وەک حەزرەتی حوسەین بە دانانی جەستەی بەرگری لە شەرەفی ئیسلامی عەزیز کرد."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هودا پار پەیامێکی بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شێخ سەعید و هاوەڵانی بڵاو کردەوە.
دوێنێ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای مێردین حوسێن هاسار مامۆستا و وانەبێژی مەدرەسەی إتحاد العلماء و نورالدین سەزگین کارمەندی مەدرەسەکە لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا.
لە ٢٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٢ پەکەکەییەکان بە جڵوبەرگی سەربازەکان چوونە گوندی سووسای شارۆچکەی فارقینی پارێزگاری دیاربەکر و ١٠ مسوڵمانیان کە لە ناو مزگەوت بوون شەهید کرد.