چەند پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی مامۆستایەکی ئەندامی إتحاد العلماء لەگەڵ کارمەندێکی مەدرەسەکە

دوێنێ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای مێردین حوسێن هاسار مامۆستا و وانەبێژی مەدرەسەی إتحاد العلماء و نورالدین سەزگین کارمەندی مەدرەسەکە لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا.
دوو مرۆڤی جوان کە تەواوی تەمەنیان تەرخانی عیلم و عیرفان و مەدرەسە کردبوو. یەکێکیان تەواوی ژیانەکەی تەرخانی پەروەردەکردنی تەڵەبە و فەقەکان کردبوو و ئەوەی دیکە باری قورسی مەدرەسەی لە سەر شانی بوو و خزمەتی بۆی دەکرد. کۆچی دوایی هەردووکیان بووە هۆی غەم و ناڕاحەتی لە مێردین.
دوای رووداوەکە إتحاد العلماء، هودا پار و چەندین کەسایەتی دیکە بۆ خوالێخۆشبووان پرسەنامەیان بڵاو کردەوە و پرسە و سەرەخۆشی خۆیان پێشکەش کرد و داوای سەبڕ و ئارامیان کرد.
پەیامی ناوەندی گشتی إتحاد العلماء:
إنا لله و إنا إليه راجعون
بە غەمگینی هەواڵی کۆچی دوایی یەکێک لە مامۆستایانی مەدرەسەکەمان لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین، برا دەنگ خۆشەکەمان، خۆش ئەخلاقەکەمان مەلا حوسێن هاسار لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا پێمانگەشت. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی براکەمان دەکەین، کە زانایەکی نمونەیی بوو بە دڵسۆزی خۆی، پێش هەموو شتێک بۆ خانەوادەکەی، سەرجەم قوتابیان و دۆست و زانایان، و لە پەروەردگارمان دەپاڕێینەوە کە ڕەحمەت و لێبوردن و پاداشتی شەهیدبوون بە براکەمان ببەخشێت کە ئێمەی نوقمی غەم و پەژارە کردووە. هەواڵی کۆچی دوایی برای دڵسۆزمان نورالدین سەزگین، کە لە هەمان ئۆتۆمبێلدا بوو و لە خزمەتی مەدرەساکەماندا کاری دەکرد، زۆر دڵتەنگی کردووین و غەم و پەژارەمان زیاتر کردووە. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و قوتابیانی مەدرەسە دەکەین. ڕەحمەتی خوای لێ بێت. لە پەروەردگارمان دەپاڕێینەوە کە ئەو خزمەتانەی پێشکەشی کردووە ببێتە ئامرازێک بۆ ئەوەی بچێتە بەهەشتەوە."
پرسەنامەکانی دیکە بەم شێوەیەن:
مەلا ئەنوەر قلچئەسلان سەرۆکی گشتی إتحاد العلماء:
"هەواڵی گەشتنی محەمەد حوسێن هاسار یەکێک لە مامۆستایانی مەدرەسەکەمان لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ بە لای رەحمەتی رەحمان پێم گەشت. ئێمە ئەوی بە ئەخلاقە جوانەکەی، ئیخلاسەکەی و دڵسۆزیەکەی دەناسی. داوای سەبڕ بۆ خانەوادەکەی، هاوڕێکانی و تەڵەبەکانی دەکەم. خودا بە رەحمەتی مامەڵەی لەگەڵ بکات."
محەمەد ئۆزەر سکرتێری گشتی إتحاد العلماء:
"مامۆستا گەنجەکەمان براکەمان حوسێن کە بە مەیلی نەرم و نیان و ئەخلاقی باش کە کەسی بێزار نەکرد و ژیانی پاک و خاوێنی دوور لە گوناهدا جێپەنجەی لەسەر دڵمان بەجێهێشت، ئازارێکی قووڵی لە دڵماندا بەجێهێشت و ڕۆحی خۆی بەخشی بە ڕەحمان. خوای گەورە ڕەحمەتی لێبکات و سەبوری خانەوادەکەی و کۆمەڵگەی إتحاد بدات."
عبدالقدوس حلمی اندامی إتحاد العلماء:
"خودا بە رەحمەتەکەی مامەڵەی لەگەڵ براکەمان مەلا حوسێن هاسار بکات کە کۆچی دیاری بەقا کردووە. خودا ئەوی لەگەڵ سدیقەکان، شەهیدەکان و زانایان حەشر بکات."
محەمەد بەشیر ڤارۆل ئەندامی إتحاد العلماء:
"خودا رەحمەتی لە تەڵەبەکەمان مەلا حوسێن هاسار بکات؛ تاوانەکانی ببەخشێت و بخاتە بەهشتەکەی. سەبڕی جەمیل بە خانەوادە دەردناکەکەی ببەخشێت. ئامین. ئەم وەفاتە بۆ مەدرەسەکەمان و هەمیش بۆ کۆمەڵگەی عیلم خسارێکی گەورەیە. چونکە بە خۆی لە بەهاری عیلم و تەمەنەکەیدا بوو."
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار:
"بەهۆی هەواڵی کۆچی دوایی براکەم مامۆستا حوسێن هاسار غەمگین بوون کە لە تەمەنی گەنجایەتی خۆیدا فێری عیلم دەبوو و فێری دەکرد. لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە ڕەحمەتی حوسەین کە نمونەیەکی جوانی ئەو گەنجە موسڵمانەیە کە بە ڕووخساری پێکەنیناوییەوە خەونی پێوە دەبینین و نورالدین سەزگینی برام کە خۆبەخشی خزمەتە کە لە هەمان ڕووداودا گیانی لەدەستدا، بکات. شوێنیان بەهەشت بێت."
خەلەف یلماز جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار:
"لە ژیانیدا هیچ کارێکی بێهودە نییە، براکانمان حوسێن هاسار و نورالدین سەزگین، کە سەردەمی منداڵی و گەنجی خۆیان بۆ زانست تەرخان کردووە و ئێستا فەقەکان پەروەردە دەکەن و خزمەتی ئیسلام و میللەت دەکەن، خودا مردنیان لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای خۆی قبوڵ بکات، خوای گەورە ڕەحمیان پێ بکات و سەبوری کەسوکاریان بدات!"
ئێمەش وەک تۆڕی میدیایی ئیلکها (ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە) لە خودا داوای رەحمەت بۆ هاسار و سەزگین دەکەین و داوای سەبڕ و ئارامی بۆ کەسوکارەکانیان و ئوممەت دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان رادەگینین.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ٢٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٢ پەکەکەییەکان بە جڵوبەرگی سەربازەکان چوونە گوندی سووسای شارۆچکەی فارقینی پارێزگاری دیاربەکر و ١٠ مسوڵمانیان کە لە ناو مزگەوت بوون شەهید کرد.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە شارۆچکەی ئەیوبیەی شاری ڕحا ٢ هاوڵاتی عێراقی کە برای یەکتربوون کوژران.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەشتە ئاسمانییەکانی دەست پێ کردەوە و ئاسمانی عێراقیش بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە.