رامانلی: ئامانجی رژێمی سەهیۆنی پاراستنی داگیرکارییە بۆ سەر خاکەکانی فەلەستین بەبێ گوێدانە بارودۆخەکە

سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار راگەیاند، "ئامانجی رژێمی سەهیۆنی پاراستنی داگیرکارییە بۆ سەر خاکەکانی فەلەستین بەبێ گوێدانە بارودۆخەکە. ئەمڕۆ لە کەناری ڕۆژئاوا لە قۆناغێکدا کە بەرخۆدانی چەکدارانە گەشتووە ئاستی لەناوچوونیش بەردەوامە لە داگیرکاری سیستەماتیک."
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و وتەبێژی هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفڕانسێکی میدیایی رێکخست.
رامانلی لە راگەیەندراوەکە باس لە چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤی ناوخۆ و دەرەوە کرد کە یەکێکیان پرسی فەلەستین بوو.
رامانلی لەبارەی هەوڵەکانی ئاگربەست بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و کۆمەڵکوژی لە غەززە وتی، "چڕبوونەوەی هێرشەکان لە غەززە پێش ئاگربەست، جارێکی دیکە نیشانی دا کە سیاسەتی رژێمی سەهیۆنی بە ئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی، هەڵبژاردنێکی بە ئەنقەستە. رژێمی سەهیۆنی چەندین جار ئاگربەستی پێشێل کردووە و ئەو وڵاتانەی کە ڕۆڵی گەرەنتی و ناوبژیوانیان گرتە ئەستۆ لە بەرامبەر ئەم پێشێلکاریانەدا بێدەنگ بوون و بێ بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی نیشان دەدەن. هەر ئەو وڵاتانە ئێستا گوشار لە حەماس دەکەن بۆ ئەوەی لە دانوستانەکاندا ئیمتیاز بدات و مافی خۆڕاگری گەلی فەلەستین پشتگوێ بخات."
"بانگێشتی بێ چەککردنی بەرخۆدان بە واتای رادەستیکردنی فەلەستین بە داگیرکەرانە"
رامانلی لە بەردەوامی جەختی لەوە کرد کە "بانگێشتی بێ چەککردنی هێزەکانی بەرخۆدان قابلی قبول نییە" و وتی، "ئامانجی رژێمی سەهیۆنی پاراستنی داگیرکارییە بۆ سەر خاکەکانی فەلەستین بەبێ گوێدانە بارودۆخەکە. ئەمڕۆ لە کەناری ڕۆژئاوا لە قۆناغێکدا کە بەرخۆدانی چەکدارانە گەشتووە ئاستی لەناوچوونیش بەردەوامە لە داگیرکاری سیستەماتیک. لە کاتێکدا ئەم ڕاستییە لە پێش چاوەکانە بانگێشتی بێ چەککردنی بەرخۆدان بە واتای رادەستیکردنی فەلەستین بە داگیرکەرانە."
"باندە جیهانیەکان لە خوێنی غەززییەکان دەخۆن"
رامانلی لە کۆتاییدا بە ئاماژەدان بە راپۆرتێک کە لە لایەن راپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان فرانسیسکا ئەلبانیزەوە بڵاوکراوەتەوە، وتی، "ئەم راپۆرتە بە ئاشکرا زیاتر لە ٦٠ کۆمپانیا کە ڕاستەوخۆ پشتیوانی رژێمی سەهیۆنی دەکەن بە هاوبەشی لە تاوانەکانی جەنگ تۆمەتبار دەکات. ئەم راپۆرتە هەروەها ئاشکرای کرد کە باندە جیهانیەکان لە خوێنی غەززییەکان دەخۆن. پێویستە دەستبەجێ چالاکییەکانی ئەو کۆمپانیایانە بوەستێنرێت، هەروەها دەبێت بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت بەهۆی هاوبەشییان لە جینۆسایددا. جیهانی ئیسلامی کە لە ماوەی ئەو کۆمەڵکوژییەی نزیکەی دوو ساڵەی غەززەدا نەیتوانیوە بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر خەڵکی غەززە جێبەجێ بکات، لانیکەم دەبێت خۆی لە خۆراکدانی ئەم خوێنمژە خوێنمژانە بەدوور بگرێت. جگە لە سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ئەو هاوبەشانەدا، دەبێت دەستپێشخەریی پێویست بۆ دادگاییکردنیان دەستپێبکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆیی و یاسایی هودا پار بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی سرێبرێنیتسیا پەیامێکی بڵاو کردەوە.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە دانیشتنی گشتی پەرلەمانی تورکیا ڕەخنەیەکی توندی لە گۆڤاری لەمان کرد کە سووکایەتی بە حەزرەتی پێغەمبەر کردبوو و وتی "ئەمە نابێت بێ سزادا بێتەوە."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار سەردانی فاتیح ئەرباکان سەرۆکی گشتی پارتی دووبارە رەفاه کرد.