حەماس پیرۆزبایی لە چالاکیەکەی تەل ئەبیب دەکات

حەماس پەیامێکی پیرۆزبایی بەهۆی ئەنجام درانی چالاکیێکی چەکداری لە تەل ئەبیب بڵاو کرد.
ئەمشەو لە خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین نزیکەی تەل ئەبیب کەسێکی چەکدار چالاکیێکی ئەنجام دایەوە و ٥ داگیرکەری سەهیۆنیی کوشت و ٦یان بریندار کرد.
دوای رووداوەکە حەماس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و باسی لەوە کرد کە تەواوی چالاکیەکانی قارەمانانە لە خاکەکانی فەلەستین لە دژی تیرۆری داگیرکەری وڵامێکی مەشرووعی و ئاساییە بە هێرش و داگیرکەری.
حەماس لە راگەیەندراوەکە دەست نیشانی کرد، "ئێمە پێشتر بەهۆی زیادبوونی داگیرکەری، پێشڵکاری و تاوانەکان هۆشداریمان دابوو. گەلی فەلەستین بە دەستەکان بەستە لە بەرامبەریان ناوەستێت. بە تەواوی دەرفەتەکان وڵام دەدەن و بەرگری لە قودس و مزگەوتی ئەقسا و خاکەکانی داگیرکراو دەکەن. بە خۆڕاگریێکی گەورە بەرگری لێ دەکەن و داگیرکەران ناچاری هەنگاو بەرەو پاشەوە هاوێشتن دەکەن و رێگری لە رەفتاری دوژمنانەیان دەکات."
هەروەها بزووتنەوەکانی دیکەی خۆڕاگری فەلەستینی پەیامی پیرۆزباییان بەهۆی ئەنجام درانی چالاکیەکە بڵاو کرد و پیرۆزباییان لە چالاکڤانەکە کرد.
(İLKHA)
چالاکیێکی چەکداری لە خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین: ٥ داگیرکەر کوژرانhttps://t.co/Ge0jprpNHd
Bnei Brak בני ברק #Palestine Tel Aviv #فلسطین pic.twitter.com/S6oOxs6lOr
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە شێوەی سیستەماتیک هێرش دەکاتە سەر ڕۆژنامەنووسان. سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی راگەیاند، لە مانگی نیساندا ٨٠ جار هێرش کراوە سەر ڕۆژنامەنووسان و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣ ڕۆژنامەنووس شەهید بوونەتە.
هێزەکانی داگیرکەر و جووڵەکەکانی داگیرکەری نیشتەجێی ناوچەکە دووبارە هێرشیان کردە سەر مەدەنییەکان و زەوییەکانیان لە گوندەکانی شاری سەلفیتی داگیرکراو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی رێگری لە مسوڵمانەکان کرد کە لە مزگەوتی ئیبراهیم لە شاری ئەلخەلیلی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو نوێژی بەیانی ئەنجام بدەن.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە باکووری وڵاتی کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست ٥ سەرباز و ٢ مەدەنی گیانیان لەدەستدا.