موجاهیدەکان سبەینێ چەند ئەسیرێکی سەهیۆنی ئازاد دەکەن

ئەبو بیلال وتەبێژی کەتائیبی موجاهیدەکان راگەیاند، سبەینێ تەرمی ٦ ئەسیری داگیرکەر رادەست دەکەن کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەرتی غەززە کوژرابوون.
ئەبو بیلال باسی لەوە کرد، خانەوادەی بیباس لە لایەن کەتائیبی موجاهیدەکان بەدیل گیرابوون و بە شێوەی گونجان بە فەرمانەکانی ئیسلام بە باشی مامەڵەیان لەگەڵ کرابوو.
ئەبو بیلال ئاماژەی بەوە کرد، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی داگیرکەران ئەسیرەکان کوژراون و شەڕڤانەکانی کە داگیرکەرانیان بەدیل گرتبوون ئەوانیش شەهید بوون.
ئەبو بیلال وتەبێژی کەتائیبی موجاهیدەکان جەختی لەوە کردەوە کە کەتائیب بە درێژایی هەموو قۆناغەکانی شەڕ تەرمی بنەماڵەی بیباسیان پاراستووە.
خەلیل ئەلحەیە ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس لە غەززە ڕۆژی رابردوو رایگەیاند کە بەرخۆدان تەرمی ٤ بەندکراو ڕادەستی غەززە دەکات و رژێمی سەهیۆنی ڕۆژی شەممە هەمان ژمارەی زیندانیانی فەلەستینی ئازاد دەکات. ئاڵوگۆڕەکە لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاگربەستدا ئەنجام دەدرێت.
هەروەها ئەلحەیە رایگەیاند کە دوایین شەش زیندانی داگیرکەر کە لە ژیاندا ماون، کە بڕیار بوو لە قۆناغی یەکەمی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان ئازاد بکرێن، ڕۆژی شەممە ڕادەست دەکرێن. لەنێو ئەم دیلانەدا دوو کەس هەن کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە دەستبەسەرن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس پشتڕاستی کردەوە کە لە نێوەندگرانەوە تۆمەتی پێگەیشتووە سەبارەت بە تەرمێک کە لە نێو ئەو چوار داگیرکەرە کوژراوەدا نەبووە.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەمپی جەنین لە باکووری کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو منداڵێک شەهید بوو.
کۆمیتەی دەوڵەتی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی قرغیزستان واژۆکردنی پرۆتۆکۆڵی کۆتایی سەبارەت بە دیاریکردنی سنووری قرغیزستان و تاجیکستانی راگەیاند.
لە کاتێکدا کە بوونی سەربازی فەڕەنسا لە ئەفریقای ژێر سەحرا بەردەوامە لە داڕمان، بەم دواییە بنکەکەی لە کۆتدیڤوار رادەست کرد.