ئیهۆ ئەبرار لە بوروندی گۆشتی سوور دابەش دەکات

دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە وڵاتی بوروندی و هاوکاری گۆشتی سوودی دابەش کرد.
ئیهۆ ئەبرار بەردەوامە لە پێشکەشکردنی هاوکاری خۆراک بۆ خەڵکی بوروندی کە لەگەڵ هەژاریدا دەجەنگن. دابەشکردنی گۆشتی سوور بە تایبەتی بۆ ئەو خێزانانە مانادار بوو کە لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژوو بوون و توانای داراییان سنووردار بوو.
هاوکارییەکان لەلایەن تیمە خۆبەخشەکانی کۆمەڵەکەوە گەیەندرانە ماڵەکان و بەم پاڵپشتییە خێزانە پێویستەکان دەرفەتیان بۆ ڕەخسا ژەمە خۆراکی تێرتر بۆ مێزی ئیفتارەکانیان ئامادە بکەن.
عبدالوهاب قاپلان خۆبەخشێکی ئیهۆ ئەبرار سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو وتی، "ڕەمەزان باشترین کاتە بۆ هاوبەشیکردن. ئەم گۆشتە سوورەی کە دەیگەیەنینە برا بوروندیەکانمان تەنها بۆ پڕکردنەوەی گەدەیان نییە؛ هەروەها بۆ ئەوە بوو بیریان بخەینەوە کە ئەوان تەنیا نین، ئێمە لە هەموو جیهانەوە لەگەڵیانین. ئێمە دەڵێین کە هاوکارییەکانمان بەردەوام دەبن و ئامانجمان ئەوەیە زەردەخەنە بخەینە سەر ڕووخساری زیاتری خێزانەکان. بەپێی لێکۆڵینەوەکان، بوروندی لە ساڵانی ڕابردوودا هەژارترین وڵاتی جیهان بووە. لە چوارچێوەی کارەکانی ڕێکخراوی ئیهۆ ئەبرار کە بنکەکەی لە هۆڵەندایە، لە کۆتا ١٥ ڕۆژی ڕەمەزاندا کارەکانی ئیهۆ ئەبرارمان ئەنجامدا گەیشتینە گاتومبا کە دەکەوێتە ٢٥ کیلۆمەتر لە پایتەختی کۆن بوجومبورا. بەم زووانە دەیان ئاژەڵ سەردەبڕین و خێزانە هەژارەکانیش هەن کە چاوەڕێمان دەکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر گردبوونەوەیەک لە وڵاتی پاکستان ٦ کەس بریندار بوون.
بەڕێز ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە و وتی، "پەروەردگارمان دەرفەتمان پێ ببەخشێت کە پێکەوە بیر بکەینەوە، پێکەوە کار بکەین، پێکەوە شەڕ بکەین و پێکەوە سەرکەوتن بەدەست بهێنین بۆ هەمان شتە پیرۆزەکان."
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکانی میانمار ١٠٠٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ هەزار و ٣٧٦ کەسیش بریندار بوون و مەترسی لە زیادبوونی ژمارەی قوربانییەکان بۆ ١٠ هەزار کەس هەیە.
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکانی بە گوڕی ٧.٧ و ٦.٤ کە وڵاتی میانماریان هەژاند تاوەکو ئێستا ٦٩٤ کەس مردوون و ١٦٧٠ کەسیش بریندار بوون.