رژێمی داگیرکەر غەززەی بۆردومان کرد: ٧ ئەندامی خانەوادەیەک شەهید بوون

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر کەرتی غەززە. لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر باکووری ڕۆژئاوای غەززە ٧ فەلەستینی ئەندامی خانەوادەیەک شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە کەرتی غەززە.
سوپای داگیرکەر بەربەیانی ئەمڕۆ خانووی خانەوادەی غەربەوی لە ناوچەی سەفتەوی لە باکووری ڕۆژئاوای غەززەی کردە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٧ ئەندامی خانەوادەیەک شەهید بوون.
سەرچاوەکانی فەلەستینی باسیان لەوە کرد، هێرشێکی چڕ بۆ سەر ناوچەکە ئەنجام دراوە و مەدەنییەکان کراونەتە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەران لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە ٥٠ هەزار و ١٨٣ کەس شەهید و ١١٣ هەزار و ٨٢٨ کەسیش بریندار بوون.
داگیرکەران بە پشتگری بێسنووری ئەمریکای داگیرکەر بەردەوامن لە هێرش و کۆمەڵکوژییەکان لە کەناری غەززە و بێ دەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێتە هۆی وێرەکی رژێمی داگیرکەر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر گردبوونەوەیەک لە وڵاتی پاکستان ٦ کەس بریندار بوون.
بەڕێز ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە و وتی، "پەروەردگارمان دەرفەتمان پێ ببەخشێت کە پێکەوە بیر بکەینەوە، پێکەوە کار بکەین، پێکەوە شەڕ بکەین و پێکەوە سەرکەوتن بەدەست بهێنین بۆ هەمان شتە پیرۆزەکان."
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکانی میانمار ١٠٠٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ هەزار و ٣٧٦ کەسیش بریندار بوون و مەترسی لە زیادبوونی ژمارەی قوربانییەکان بۆ ١٠ هەزار کەس هەیە.
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکانی بە گوڕی ٧.٧ و ٦.٤ کە وڵاتی میانماریان هەژاند تاوەکو ئێستا ٦٩٤ کەس مردوون و ١٦٧٠ کەسیش بریندار بوون.