نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا هەڕەشەی لە سەر سەقامگیری هەیە

گێیر ئۆ. پەدەرسن نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ئیدانەی هێرشەکانی ئاسمانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر سوریای کرد.
پەدەرسن هۆشداری دایەوە هێرشەکان لە قۆناغێکی خەتەرناک لەبارەی سەقامگیریدا دەبێتە هۆی زیاتربوونی ناسەقامگیری.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە ئەم هێرشانە مەترسی لە سەر ئاشتی ناوچەکە دروست دەکات.
نوێنەرەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کرد کە دەبێت رژێمی سەهیۆنی رێز لە سەروەری سوریا و یاساکانی نێودەوڵەتی بگرێت و بانگێشتی کرد کە واز لە چالاکییە سەربازییە تاکلایەنی بهێنرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ دوای ١٠ ساڵ ئەسیرێکی فەلەستینی بەناوی ئەحمەد مەناسرەی ئازاد کرد. مەناسرە لەو قۆناغەدا تووشی هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەکی جەستەیی و دەروونی بوو.
لە وڵاتی نێجیریا بەهۆی هەوکردنی پەردەی مێشک تاوەکو ئێستا ١٥١ کەس گیانیان لەدەستداوە
کۆمەڵەی ئەسیرانی فەلەستین و شاندی ئەسیران و ئازادکراوەکان سەر بە رێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین راگەیاند کە رژێمی داگیرکەر بە بێ پێشاندانەوەی هیچ هۆکارێک فەلەستینییەکان دەستبەسەر دەکات.
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە رووباری کۆنگۆ لە وڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ لانیکەم ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا.