بوونی سەربازی میسڕ دەبێتە هۆی تۆڕەیی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی

چالاکییەکانی سەربازی، پڕۆژەکانی ژێرخانی سەربازی، زیادبوونی ژمارەی سەرباز و جێگرکردنی چەکەکانی قورس لە لایەن سوپای میسڕ لە نیمچەدوورگەی سینا دەبێتە هۆی تۆڕەیی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی.
بەهۆی چالاکییەکانی سەربازی میسڕ لە نیمچەدوورگەی سینا ناکۆکی دیپلۆماتیک لە نێوان قاهیرە و رژێمی داگیرکەر دروست دەبێت.
رژێمی سەهیۆنی بەهۆی جێگرکردنی چەکەکانی قورس و زیادکردنی ژمارەی سەرباز لە ناوچەکە تۆڕە بووە. میسڕ ئەم رەوشەی بە موداخەلەی راستەخۆ بە سەر سەروەری خۆی هەڵدەسەنگێنێت.
لە کاتێکدا رژێمی سەهیۆنی پڕۆژەی ژێرخانی سەربازیی میسڕ و جموجۆڵە سەربازییەکانی میسر لە سینا بە "ناپێویست و نیگەرانکەر" دەزانێت، قاهیرە بە توندی ئەم ڕەخنانە ڕەتدەکاتەوە.
حکومەتی کودەتاچی میسڕ جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو هەنگاوانە بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی لە غەززە پێویستن و هەوڵێکی ڕەوایە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی میسڕ. لە ئاگادارییە فەرمییەکانی کە بۆ ئەمریکا نێردراوە، ئاماژە بەوە کراوە کە قەڵا سەربازییەکانی باکوور و ناوەڕاستی سینا زیاد دەکرێن. راگەیەندرا کە هەندێک پڕۆژە دەستیان پێکردووە و هەندێکیشیان لە قۆناغی پلانداناندان.
سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی میسڕ رایانگەیاند کە ئەو گرژییەی ئێستا لە سنوورە دیپلۆماتییەکان تێپەڕ ناکات و رێککەوتنی ئاشتی بۆ ئێستا لە مەترسیدا نییە. بەڵام قاهیرە نیگرە لەوەی فەلەستینییەکان بەهۆی سیاسەتەکانی رژێمی سەهیۆنی لە برسێتی و رێگری لە یارمەتییەکان لە غەززە ناچار دەکرێن سنوور ببڕن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ دوای ١٠ ساڵ ئەسیرێکی فەلەستینی بەناوی ئەحمەد مەناسرەی ئازاد کرد. مەناسرە لەو قۆناغەدا تووشی هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەکی جەستەیی و دەروونی بوو.
لە وڵاتی نێجیریا بەهۆی هەوکردنی پەردەی مێشک تاوەکو ئێستا ١٥١ کەس گیانیان لەدەستداوە
کۆمەڵەی ئەسیرانی فەلەستین و شاندی ئەسیران و ئازادکراوەکان سەر بە رێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین راگەیاند کە رژێمی داگیرکەر بە بێ پێشاندانەوەی هیچ هۆکارێک فەلەستینییەکان دەستبەسەر دەکات.
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە رووباری کۆنگۆ لە وڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ لانیکەم ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا.