ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٠ هەزار و ٦٠٩ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٦٠٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٥ هەزار و ٦٣ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٨٦ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٢٨٧ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٠ هەزار و ٦٠٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٥ هەزار و ٦٣ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ دوای ١٠ ساڵ ئەسیرێکی فەلەستینی بەناوی ئەحمەد مەناسرەی ئازاد کرد. مەناسرە لەو قۆناغەدا تووشی هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەکی جەستەیی و دەروونی بوو.
لە وڵاتی نێجیریا بەهۆی هەوکردنی پەردەی مێشک تاوەکو ئێستا ١٥١ کەس گیانیان لەدەستداوە
کۆمەڵەی ئەسیرانی فەلەستین و شاندی ئەسیران و ئازادکراوەکان سەر بە رێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین راگەیاند کە رژێمی داگیرکەر بە بێ پێشاندانەوەی هیچ هۆکارێک فەلەستینییەکان دەستبەسەر دەکات.
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە رووباری کۆنگۆ لە وڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ لانیکەم ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا.