کەتائیبی قەسام خاکەکانی داگیرکراو مووشەکباران دەکات

کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس چەندین مووشەکی ئاراستەی سەر نیشتەجێگای "نیر ییتزاک" لە خاکەکانی داگیرکراو کرد.
کەتائیبی قەسام لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، نیشتەجێگای نیر ییتزاک بە مووشەکی "رجوم" کە مەودایەکی کورتی هەیە کراوە ئامانج.
سوپای داگیرکەر دانیبەوەنا کە ٣ مووشەک لە غەززەوە ئاراستە کراوە و ئیدعای کرد کە لە ئەنجامی رووداوەکەدا زیانێکی گیانی نەبووە و تەنها زەنگی هۆشداری لێدراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٩٤٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٦ هەزار و ١٥٦ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر کەرتی غەززە. لە ئەنجامی هێرش سەر بینای شارەوانی دەیر بەلاح ٣ کەس شەهید بوون.