لە ئەنجامی شەڕێک لە کەشمیری داگیرکراو ٣ خۆڕاگر گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە کەشمیر کە ژێر داگیرکاری هیندستاندایە ٣ خۆڕاگر گیانیان لەدەستدا.
بەپێی میدیا ناوخۆییەکان، لە ناوچەی دارستانی ناوچەی کێری باتال لە سوندەربانی لە قەزای ڕاجوری لە نزیک هێڵی کۆنترۆڵ کە کەشمیر دابەش دەکات، شەڕ لەنێوان خۆڕاگران و سەربازە داگیرکەرەکانی هیندستان روویداوە.
لە ئەنجامی شەڕەکەدا لانیکەم ٣ خۆڕاگر گیانیان لەدەستدا و تا ئێستا دەسەڵاتدارانی هیندستان هیچ لێدوانێکیان سەبارەت بە ناسنامەی ئەو کەسانەی کوژراون نەداوە.
لەلایەکی دیکەوە، دەوترێت ئەفسەرێکی داگیرکەری هیندستانیش لە کاتی هەوڵی دزەکردن لەلایەن خۆڕاگرانەوە بەدرێژایی ناوچەی کۆنتڕۆڵکردن لە کەرتی سوندەربانی لە ڕاجوری کوژراوە.
لە ساڵی ٢٠١٩ حکومەتی هیندستان بڕیاری خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ویلایەتی جامو و کەشمیر و دروستکردنی دوو خاکی یەکێتی لە ناوچەکەدا کە مافەکانیان کەمترە لە ویلایەتەکە راگەیاند. بەم شێوەیە مادەی ٣٧٠ی دەستوور کە پێگەی سەربەخۆیی تایبەتی بە جامو و کەشمیر دابوو، هەڵوەشایەوە. ئەم بڕیارە ڕەخنەی زۆری لە دانیشتوانی موسڵمانی ناوچەکە و هەروەها پاکستانی دراوسێی لێکەوتەوە کە بەشێک لە کەشمیری مێژوویی کۆنترۆڵکردووە. دوابەدوای ئەمەش گروپە چەکدارەکانی بەرخۆدان کە بانگەشەیان بۆ جیابوونەوە لە هیندستان دەکرد، لە ناوچەکەدا چالاکتر بوون.
کەشمیر لە ساڵی ١٩٤٧ەوە ناکۆکی نێوان هیندستان و پاکستان بووە، کاتێک هیندستانی بەریتانیا سەربەخۆ بوو و بە هێڵی ئایینی دابەشکرا بۆ دوو دەوڵەت. لە ئێستادا هیچ سنوورێکی دەوڵەتی لە نێوان هیندستان و پاکستان لە کشمیردا نییە. ئەم زەویانە بە هێڵی کۆنترۆڵی ڕاستەقینە جیا دەکرێنەوە. لە ناوچەی داگیرکراوی هیندستان گروپی چالاک هەن کە بانگەشە بۆ جیابوونەوە لە وڵات دەکەن.
موسڵمانانی کەشمیر کە دژی دەسەڵاتی داگیرکەری هیندستانن، لە ساڵی ١٩٨٩ەوە شەڕ بۆ پاراستنی زێدی خۆیان دەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٩٤٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٦ هەزار و ١٥٦ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر کەرتی غەززە. لە ئەنجامی هێرش سەر بینای شارەوانی دەیر بەلاح ٣ کەس شەهید بوون.