دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە عومان دەست پێدەکات

دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە شاری مەسقەتی پایتەختی وڵاتی عومان دەستی پێکرد.
خولی یەکەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان دەستیپێکرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقایی رایگەیاند، دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە نێوەندگیری بەدر ئەلبوسەید وەزیری دەرەوەی عومان دەستیپێکردووە.
بەقایی وتی، "ئەم وتووێژانە لە شوێنێک کە میوانداری عومانی پلانی بۆ داناوە بەڕێوە دەچێت و نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکا لە ژووری جیا و بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دادەنیشن و لایەنەکان لە ڕێگەی وەزیری دەرەوەی عومانەوە بۆچوون و هەڵوێستی خۆیان بە یەکتر دەگەیەنن."
عێراقچی: ئەگەر ئەمریکا ڕێبازێکی یەکسان نیشان بدات، رەنگە چانسی ڕێککەوتنی یەکەم هەبێت
سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ئەو تیمەی یاوەرمن، هاوڕێیانن کە شارەزان لەم بوارە تایبەتەدا و ئەزموونی دانوستانیان سەبارەت بەم بابەتە هەیە."
وتیشی، "بە جدی پێویست بەشداریمان کرد، مەبەستیشمان ئەوەیە بگەینە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە و شەرەفمەندانە. ئەگەر لایەنی بەرامبەریش لە هەمان هەڵوێستەوە بێت، پشتیوان بە خوا، چانسی لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی دەبێت کە ببێتە هۆی ڕێڕەوی دانوستان. لەم کۆبوونەوەیەدا زۆر بابەتی بنەڕەتی ڕوون دەکرێتەوە، ئەگەر ئیرادەی پێویست هەبێت، ئێمەش بڕیار لەسەر خشتەی کاتیش دەدەین، بەڵام هێشتا زووە بۆ ئەوەی قسە لەسەر ئەم بابەتە بکەین."
هەروەها وتی، "ئەوەی ئێستا ڕوونە ئەوەیە کە دانوستانەکان ناڕاستەوخۆ و لە ڕوانگەی ئێمەوە تەنیا لەسەر پرسە ئەتۆمییەکانن و بە ئیرادەی پێویست بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە لەسەر بنەمای یەکسانی بێت و ببێتە هۆی دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی گەلی ئێران بەڕێوە دەچێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٩٤٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٦ هەزار و ١٥٦ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر کەرتی غەززە. لە ئەنجامی هێرش سەر بینای شارەوانی دەیر بەلاح ٣ کەس شەهید بوون.